ئای ئۆ ئێس 19, ئه‌یلول 2012

iOS6 ئێستا ئامادەیە بۆ داونلۆد، خاوەنانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد دەتوانن ئەپدەیتی ئامێرەکانیان بکەن.

ئەمڕۆ لە هەواڵێکدا ئاگادارمان کردنەوە کە ئەمڕۆ ڕۆژی دەرچونی وەشانی نوێی iOSـە. بەڵێ چەند خولەکێک لەمەوبەر پێگە جیهانییەکانی تەکنەلۆژیا بڵاویانکردەوە و خۆشم تاقیم کردەوە ئێستا لەگەڵ ئەوەی کە لە ئامێرەکەتەوە بۆ ئەپدەیت دەگەڕێیت ڕاستەوخۆ ئەپدەیتی iOS6ت پێ دەدات یان کاتێ گە لە کۆمپیوتەرەکەتەوە لە ئایتیونسی دەدەیت هەر داوای ئەپدەیت دەکات واتە ئێستا iOS6  ئامادەی داونلۆدە و تۆ دەتوانیت ئامێرەکەت ئەپدەیت بکەیتەوە بەڵام تێبنییەک بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت جەیلبرەیکیان لە دەست نەچێت نابێت ئایفۆنەکانیان ئەپگرەید بکەن بۆ iOS6 چونکە تا ئێستا جەیلبرەیکی ڕێک و پێک ئامادەنییە بۆ ئەم وەشانە و پێویستە چاوەڕێ بکەن.

iOS6 چەند رەقەكاڵایە دەگرێتەوە و دەتوانن سوود لەم وەشانە وەرگرن:

iPhone 3GS
iPhone 4
iPhone 4S
iPhone 5
iPod Touch 4th generation
iPod Touch 5th generation
iPad 2
iPad  3rd generation

ئەم وەشانەی ئای ئۆ ئێس زیاتر لە ٢٠٠ زیادکرا و تایبەتمەندی تازەی تێدایە و تۆ دەتوانیت تاقی بکەتەوە تام لە ئای ئۆ ئێس ٦ بکەیت:
[image src=”http://www.apple-wd.com/wp-content/uploads/2012/09/NewImage46.png” width=”250″ height=”157″ lightbox=”yes” align=”center”]

بۆ ئەپدەیتەکەش  دوو ڕێگە هەیە یان ئەوەتا لەناو ئامێرەکەتەوە یان لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەکەتەوە بە بەرنامەی ئای تیونس دەکرێت.

تێبینی: پێش ئەپدەیت بە کۆمپیوتەرەکەت Back up ێکی تەواوی ئامێرەکەت بکە نەوەک زانیارییەکانت لەدەست بچێت.

سەرچاوە Applefansite

بۆچونی تۆ