هەواڵ
26, ئایار 2018
دەرکەوتنی مۆبایلی Huawei Mate 20 لە ڤیدیۆیەکی پێشبینیکراودا و بە بوونی ٤ کامێرا

مۆبایلە ئاست بەرزەکەی هواوەی کە Huawei Mate 20 ـە و وادیارە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٨ ـدا ڕادەگەیەندرێت بەڵام ئەمە ڕێگری نەکردووە لە بوونی دیزاینێکی پێشبینی کراوی مۆبایلەکە، لە ڤیدیۆ پێشبینیکراوەکەدا کە خاوەنەکەی یەکێکە لە هەوادارەکانی کۆمپانیای هواوەی دەردەکەوێت کە مۆبایلەکە هەڵگری ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٦ ئینچ و بێ بوونی نۆتچ (Notch) لە بەشی سەرەوەی ڕوونماکەدا ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە مۆبایلەکانی P20 هەڵگری نۆتچن سەبارەت بەوەش جێگری بەڕێوبەری کۆمپانیاکە لە ڕوونکردنەوەیەکیدا ڕایگەیاندبوو کە ئەوان بیریان لەم دیزاینە کردبوویەوە پێش کۆمپانیای ئەپڵ، لە ڤیدیۆکەشدا دەردەکەوێت کە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە هاوشێوەی پشتەوەی مۆبایلی Mate 10 ـە بەڵام بە جیاوازی بوونی ٤ کامێرا و بوونی فلاش LED لەگەڵ هەستەوەرێکی پەنجەمۆر لە ڕوونماکەیدا و شوێنێکی ئاسایی بیستۆک بە قەبارەی ٣.٥ میللی مەتر و بوونی دوگمەیەکی تایبەت بە کامێرا لە لای ڕاست و گواستنەوەی دوگمەکانی کۆنتڕۆڵ کردنی دەنگ بۆ لای چەپ.
دەتوانن لێرەوە بینەری ڤیدیۆی پێشبینیکراوی مۆبایلی Huawei Mate 20 بن
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.