ڤیدیۆ

لە ڤیدیۆیەکدا مۆبایلی بلاکبێری Key2 دەردەکەوێت بە کامێرایەکی دوانی و تەختەکلیلێکی ڕاستەقینە

کۆمپانیای بلاکبێری بە هاوکاری لەگەڵ TCL هەستان بە بەرهەمهێنانی مۆبایلی کارکردوو بە سیستمی ئەندرۆید و یەکەمیشیان مۆبایلی KeyOne بوو کە یەکەم مۆبایلی بەرهەم هاتوو بوو لە ئەنجامی ئەم ڕێککەوتنەدا و لە ماوەی پێشووشدا ڤیدیۆیەک بڵاوبوویەوە کە مۆبایلی بلاکبێری Key2 دەردەخات کە ڕادەگەیەندرێت لە لایەن هەمان کۆمپانیاوە.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە مۆبایلەکە خاوەنی دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە ئەمەش لە کاتێکدایە کە نازاندرێت کاری کامێرای دووەم چییە کە لەوانەیە هاوێنەیەکی نزیککەرەوە بێت یاخود ڕێگە بدات بە تۆمارکردن بە پلەیەکی فراوان، گرنگتر لەوەش بوونی تەختەکلیلێکی ئاساییە لەگەڵ دوگمەی ڕاستەقینەدا و هەروەها ئاماژەش دراوە بە دوگمەیەکی نوێی ڕووناککەرەوە کە کۆمپانیاکە لە ڕیکلامەکەدا بە ئامانجی سەرنج ڕاکێشان دەریخستووە و سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکەش بە فەرمی وا دیارە کە لە بەرواری ٢٠١٨/٦/٧ ـدا ڕادەگەیەندرێت.

26 ئایار، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
113