هەواڵ
28, ئایار 2018
کۆچی دوایی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەتاری Ted Dabney

بواری دروستکردنی یارییە ڤیدیۆییەکان کەسایەتیەکی گرنگی لە دەستدا ئەویش Ted Dabney ـە کە بەشدار بووە لە دامەزراندنی کۆمپانیای ئەتاری شان بە شانی Nolan Bushnell کە ئەویش بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەی گەرووەوە لە ماوەی ڕابردوودا گیانی لە دەستدا، شایەنی باسیشە کە ئەم دوو کەسایەتیە هەستابوون بە داهێنانی ڕووکاری پشتەوەی ئەتاری کە ناودەبرا بە Syzygy لە ساڵی ١٩٧١ و هەروەها هەستان بە بەرهەمهێنانی یاری Computer Space کە بە یەکەمین یاری ڤیدیۆیی بەرجەستەکردنی فڕین دادەنرێت لە ساڵی ١٩٧١ و لە دوایشدا ئەم تاقیکردنەوەیە بووە بونیادنەرێک بۆ ڕاگەیاندنی ئەتاری، ئەمەش سەرەڕای گەشەپێدەری ژیری دەستکرد Alcorn هەروەها لە ساڵی ١٩٧٢ هەستان بە بڵاوکردنەوەی یاری Pong.

تێد بۆ ماوەیەکی کورت بەردەوام بوو لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای ئەتاری بەڵام دواتر بە هۆی بوونی هەندێک کێشەی پەیوەندیدار بە بەڕێوبەرایەتییەوە لەگەڵ Bushnell ـدا کۆمپانیای جێهێشت بەڵام هەتاوەکو ماوەیەک بەردەوام بوو لە کارکردن لەگەڵ Bushnell ـدا لەسەر یارییە شانۆییەکانی وەک Pizza Time و شایەنی باسیشە کە لە دوای ئەم ڕووداوانەوە کاتێکی زۆری تەرخانکرد بە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی وەک Fujitsu و Raytheon و Teledyne، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕۆڵێکی کاریگەر و سەرەکی هەبووە لە بڵاوکردنەوەی یارییە ڤیدیۆییەکاندا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.