ئای ئۆ ئێس 29, ئایار 2018

ئەپی نوێژەکانم بە چەند تایبەتمەندییەکی گرنگەوە بۆ سیستەمی iOS ڕاگەیەنرا

ئەپی نوێژەکانم ئەپێکە لەلایەن گەشەپێدەر Kosrat D. Ahmadـەوە گەشەی پێدراوە، کە خاوەنی دیزاینێکی تایبەت و ناوازەیە بۆ زانینی کاتی بانگەکان و ڕۆژژمێر کە لە ماوەی پێشوودا تەنها نوێکاری و بەردەست بوونی بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید بوو ئێستا بە چەندین تایبەتمەندی گرنگەوە بەردەستە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کە بریتین لە:

– كاته‌كانی بانگی هه‌موو شارەکانی جیهان.
– بانگدان له‌كاتی بانگه‌كان.
– به‌ هه‌ر سێ زمانی (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی).
– نیشاندانی رۆژ ژمێری هیجری(کۆچی).
– ڕێكخستنی كاته‌كانی بانگ به‌ شێوازی جیاواز.
– توانای ڕێكخستنی ڕۆژ ژمێری هیجری.
ئەپەکە دابگرن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس – کرتە بکە.
بۆ داگرتنی ئەپەکە لە سیستەمی ئەندرۆید – کرتە بکە.

تاگەکان myprayers
بۆچونی تۆ