سۆنی 29, ئایار 2018

کۆمپانیای سۆنی بیردەکاتەوە لە دووبارە بڵاوکردنەوەی ئامێری پلەیستەیشن ١

لە دوای ٢٤ ساڵ لە بڵاوبوونەوەی کۆمپانیای سۆنی دەیەوێت دووبارە نەوەی یەکەمی ئامێری پلەیستەیشن بڵاوبکاتەوە ئەم ئامێرەش مێژوویەکی گرنگ و لە بیرنەکراوی هەیە لە لای زۆرینەمان سەرەڕای گەشەسەندنی یارییەکانی ئەمڕۆ، ئەمەش لەسەر زاری بەڕێوبەری جێبەجێکار John Kodera هات لە کاتی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ڕوونی کردەوە کۆمپانیای سۆنی بەردەوام چاودەخشێنیتەوە بە بەرهەمە کۆنەکانیاندا و لەو بڕوایەشدایە کە ڕێگای جێبەجێ کردنی ئەو کارە زۆرن مەبەست لەمەش دووبارە بڵاوکردنەوەی پلەیستەیشن ١ ـە، هەروەها دڵنیایشیدا لەوەی کە چەندین گفتوگۆ ئەنجام دراوە لە کۆمپانیا دەربارەی باشترین شێوە بۆ زیندوو کردنەوەی پلەیستەیشن ١ و ئایا ئەو نوێکارییانە چۆن دەبن کە دەتواندرێت بۆ ئامێرەکە زیاد بکرێت بە شێوەیەک کە گونجاو بێت لەگەڵ ئێستادا و هەروەها شێوە کلاسیکییەکەشی لە دەست نەدات، ئامێری پلەیستەیشن ١ لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٤ ـدا بڵاوبوویەوە و بۆ یەکەم جاریش لە یابان و دواتر هەموو جیهان و کۆمپانیاکەش توانی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دانە لە ئامێرەکە بفرۆشێت، وە لە بارەی دووبارە بڵاوکردنەوەی ئامێرەکە لە ئێستادا ئەم هەنگاوەی کۆمپانیا لە پاش ئەوەوە دێت کە گەورە کۆمپانیای یابانی نینتندۆ هەستا بە دووبارە بڵاوکردنەوەی هەریەک لە ئامێرە کۆنەکانی کە ئەوانیش NES و SNES ـن، لە پێشووتریشدا کۆمپانیای نۆکیا ئەم کارەی ئەنجامدا لەگەڵ مۆبایلی نۆکیا ٣٣١٠.

بۆچونی تۆ