ئەندرۆید
30, ئایار 2018
فەرهەنگی کامێرەیی فاست وەشانی ٢.٠ بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگەوە ڕاگەیەنرا
فەرهەنگی فاست کە لەلایەن کارزان کەمالەوە گەشەی پێدەدرێت و ئەپەکانی کارزان لە کۆگای گوگڵ پلەی زۆرترین داگرتنیان هەیە بەراورد بە سەرجەم گەشەپێدەرەکانی دیکە، ئەمڕۆ کارزان کەمال وەشانی دووەمی فەرهەنگەکەی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەندرۆد کە خۆی دەبینێتەوە لەم نوێکارییانەدا:
1- ناسینەوەی ووشەکان زۆر باشتر کراوە لە چاو وەشانی پێشووو.
٢- زیادکردنی بەشێکی نوێ ئەویش دروستبونی دوگمەیەکە لەسەر شاشەی مۆبایلەکەت کە پەنجە دەدەیت لەو دوگمەیە وێنەیەکی شاشەکەت دەگریت پاشان لەهەرشوێنێکدا وشەیەکی ئینگلیزی هەبێت پەنجەیەکی لێدەدەیت بۆت دەکاتە کوردی.
٣- لەدەرەوەی ئەپەکە کاتێک وەشەیەک دیاری دەکەیت ئەوە دەتوانی رەوانەی ناو فەرهەنگەکەی بکەیت بۆ ئەوەی بۆت بکاتە کوردی.
٤- گۆرینی ڕوکاری بەرنامەکە بەگشتی وە بەتایبەتی بەشی دوو زۆر باشتکراوە.
٥- بچوککردنەوەی قەبارەی فەرهەنگەکە لە ٢٣ مێگابایتەوە بۆ ١١ مێگابایت.
ڕونکردنەوەی تەواو لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم وەشانە نوێیەی ئەپی فاست:
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.