10
ئەپڵ 31, ئایار 2018 بۆچوون

لە ساڵی داهاتووەوە سەرجەم مۆبایلەکانی ئایفۆن هەڵگری ڕوونمای OLED دەبن

تاقیکردنەوەی ئەپڵ بۆ ڕوونماکانی OLED زۆر سەرکەوتوو بووە بە شێوەیەک کە دەیەوێت لەمەودوا بە تەواوی پشتی پێ ببەستێت و واز لە ڕوونماکانی LCD بهێنێت لە مۆبایلەکانی ئایفۆن لە ساڵەکانی داهاتوودا، ڕوونمای OLED جیاوازن لە جوانتر پیشاندانی ڕەنگی ڕەش و تێر دەرکەوتنی ڕەنگەکانی تر سەرەڕای ئەوەشی کە ڕێژەیەکی کەمتر لە وزە دەبات و ڕێگە بە چەمانەوە یاخود نووشتانەوە دەدات لە لێوارەکانیدا و هەروەها دەتواندرێت لە ڕووبەرێکی تەسکدا دابندرێت، وە ئایفۆن X ـیش یەکەم مۆبایلی کۆمپانیای ئەپڵە کە هەڵگری ڕوونمای OLED ـیە و لەمساڵیشدا بە شێوازێکی جیاواز دەردەکەوێت لە سێ جۆری ئایفۆندا و سەبارەت بەمەش لە چەند هەواڵێکی دزە پێکراودا دەرکەوتووە کە دووان لە مۆبایلەکان هەڵگری ڕوونمای OLED دەبن و ئەوی دیکەشیان هەڵگری ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەیەکی گەورە کە ئەویش ٦.١ ئینچە و کەمترین نرخیشیان هەڵگری ڕوونمایەکی LCD دەبێت، شایەنی باسیشە کە زۆرێک لە مۆبایلە نوێیەکانی ئەم ساڵ وەک گالەکسی S9 و پیکسڵ 2 و وەن پڵەس 6 هەڵگری ڕوونمای OLED ـن.

بۆچونی تۆ