ئاسایشی ئەلیکترۆنی
1, حوزهیران 2018
بەکارهێنەرێک هەڵدەستێت بە هەڵخەڵەتاندنی تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخسار لە وەن پڵەس ٦ ـدا

لە پاراستنی مۆبایلەکاندا تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخسار بە پارێزراوترین ڕێگا دادەنرێت بە تایبەت لەو مۆبایلانەی کە هەڵگری هیچ دوگمەیەکی سەرەکی نین لەو مۆبایلە ئاست بەرزانەی کە هەڵگری ئەم تایبەتمەندییەن هەریەک لە ئایفۆن X و گالەکسی S9، بەڵام وا دیارە کە ئەم تایبەتمەندییە پارێزراو نییە لە مۆبایلی وەن پڵەس ٦ ئەمەش دەرکەوت کاتێک یەکێک لە بەکارهێنەرانی تویتەر هەڵدەستێت بە پیشاندانی وێنەیەک و مۆبایلەکەش بە هۆی تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخسار مۆبایلەکە دەکاتەوە و بە گەڕانەوە بۆ ئەم بابەتە (تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلی OnePlus 6) دەتوانیت ئاشنا ببیت بە تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە، ئەم کێشەیەش خۆی دەبینێتەوە لە خودی تەکنەلۆژیای بەکارهاتوو لە تایبەتمەندییەکەدا ئەویش پشت بەستنیەتی بە تەکنیکی دیاریکردنی ماوەی نێوان ناوچەکانی ڕووخسار بەمەش لە کاتێک کە وێنەیەکی خاوەن مۆبایل بە مۆبایلەکە پیشان دەدرێت ئەوا هەڵدەستێت بە بەراودکردنی ماوەی بنەڕەتی ڕووخسارەکە بەم شێوەیەش مۆبایلەکە دەکرێتەوە بەڵام بە بەراوردکردنی ئەم تەکنیکە بە تەکنیکی بەکارهاتوو لە مۆبایلی ئایفۆن X کە ئەویش سێ دوورییە دەردەکەوێت کە لە ڕووی ناسینەوە زۆر باشترە لە مۆبایلی وەن پڵەس ٦.
دەتوانن لێرەوە بینەری ڤیدیۆکە بن:-
https://www.youtube.com/watch?v=kL_TbF_1QvA
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.