هەواڵ 1, حوزه‌یران 2018

تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلی LG V35 ThinQ

لە ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای ئێڵ جی هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی LG V35 ThinQ کە هەڵگری هەمان دیزانی هەردوو مۆبایلی V30 و V30S ـە و هەڵگری ڕوونمایەکی OLED FullVision ـە بە قەبارەی ٦.٠ ئینچ و بە کوالێتی +QHD یان ١٤٤٠×٢٨٨٠ پێکسڵ بە چڕی ٥٣٨ پێکسڵ بۆ هەر ئینچێک لەگەڵ پشتگیری کردنی بۆ پیشاندانی پێکهاتەکان بە تەکنیکی HDR10 ئەمەش بە دووری ١٨:٩ لەگەڵ بوونی کەمترین لێوار و نەبوونی نۆتچ (Notch) لە ڕوونماکەیدا و لەگەڵ ئەوەشدا پارێزراوە بە چینێک لە شوشەی پارێزەری Gorilla Glass 5 بۆ پاراستنی لە ڕووشان و بەرکەوتن و پشتگیری کردنی بۆ تایبەتمەندی بەرگریکردن لە دژی ئاو و تەپ و تۆز بە پلەی IP68، هەروەها کۆمپانیای ئێڵ جی وتیشی کە مۆبایلە نوێیەکەیان تاقیکردنەوەکانی MIL-STD-810 ـی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە کە ئەم تاقیکردنەوانە دروست کراوە لە لایەن سوپای ئەمریکییەوە بۆ زانینی توانای ئامێر لە ژینگە قورس و نالەبارەکاندا و کێشی مۆبایلەکەش ١٥٧ گرامە و ئەستوریەکەی ٧.٣ میللی مەترە بەڵام مۆبایلە نوێیەکە هەڵگری دوگمەی سەربەخۆ نییە بۆ گەیشتنی خێرا بە تایبەتمەندی یاریدەدەری دەنگی گوگڵ و نەبوونی بۆ بیستۆکی Boombox بەڵام لە بەشی پشتەوەی هەڵگری هەستەوەری پەنجەمۆرە.

زودت ال جي هاتفها الجديد LG V35 ThinQ بكاميرتين خلفيتين بدقة 16 ميجابكسل

مۆبایلەکە هەڵگری پڕۆسێسەری کوالکۆم Snapdragon 845 ـە لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی ٦ گێگابایت و بیرگەیەک بە فروانی ٦٤ یان ١٢٨ گێگابایت کە دەتواندرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSD هەتاوەکو ٢ تێرابایت و پشتگیری لە هەریەک لە تەکنیکەکانی وای فای بلوتوس و NFC و هێڵەکانی نەوەی چوارەم لەگەڵ توانای کارپێکردنی بۆ ڕادیۆ FM، هەروەها هەڵگری باترییەکە بە توانستی ٣٣٠٠ میللی ئەمپێر و پشتگیری کردنی بۆ هەردوو تایبەتمەندی بارگاویکەرەوەی خێرا و بارگاویکەرەوەی بێ تەل، سەبارەت بە کامێراش هەڵگری دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە بە کوالێتی ١٦ مێگاپێکسڵ و سەرەکییەکەیان بە کراوەی هاوێنەی ١.٦/f و ئەوی دیکەشیان Super Wide Angle بە کراوەی هاوێنەیی ١.٩/f لەگەڵ توانای گرتنی وێنە بە گۆشەیەک کە دەگاتە ١٠٧ پلە، سەرەڕای ئەوەش ئێڵ جی هەستاوە بە باشتر کردن و زیادکردنی تایبەتمەندی بۆ کامێراکەی بە پشت بەستن بە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد کە توانای هەیە ١٩ شێوازی تۆمار کردنی ڤیدیۆ بناسێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری کامێرایەکە لە بەشی پێشەوە کە کوالێتییەکەی ٨ مێگاپێکسڵە و بە کراوەی هاوێنەیی ١.٩/f.

وە مۆبایلەکە کاردەکات بە سیستمی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی Google Lens لە خودی ئەپی کامێراکەیدا کە ئەمەش تایبەتمەندییەکە لە ڕێگایەوە بەکارهێنەر دەتوانێت زانیاری بە دەست بهێنێت سەبارەت بە خواردن و ڕووەک و کتێب و ڕیکلامەکان ئەمەش بە تەنها ئاماژە پێکردنی لە ڕێگەی کامێراوە هەروەها بە هۆی پشتگیری کردنی بۆ تایبەتمەندی ناسینەرەوەی دەنگ لە دوورەوە SFFVR بەکارهێنەر دەتوانێت پەیوەست ببێت بە یاریدەدەری دەنگی گوگڵ Google Assistant لە دوورییەک کە دەگاتە ٥ مەتر و دەنگێکی ئێجگار ڕوون بەردەست دەکات بۆ بەکارهێنەر لە ڕێگای هەردوو تەکنیکی Hi-Fi Quad DAC و DTS:X 3D کە دەنگێکی سێ دووری بەردەست دەکات، سەبارەت بە نرخ ئەوا بە نرخی ٩٠٠ دۆلار و بە ڕەنگەکانی ڕەش و خۆڵەمێشی بەردەست دەبن لە هەندێک لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا لە لەبەرواری مانگی شەشەمی ئەم ساڵدا.

تاگەکان ئێڵ جى LG LG V35 ThinQ
بۆچونی تۆ