ئای ئۆ ئێس
5, حوزهیران 2018
بەفەرمی iOS12 بۆ ئەم ئامێرانەی ئەپڵ بەردەست دەخرێت لە مانگی نۆدا

دوێنێ لە مەڕاسیمێکی گەورەدا کە بە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ ٢٠١٨ ناسرابوو تێیدا کۆمپانیای ئەپڵ چەندین تایبەتمەندی گرنگی نمایش کرد بۆ نەوە نوێکەی ئای ئۆ ئیس ١٢، لە بەشێکی زۆری نوێکارییەکانیشدا کۆمپانیاکە کاری لەسەر خێراترکردنی سیستەمەکەی کردووەتەوە.
نوێکارییەکانی Screen time و Grouped Notifications ئەنیمۆجی نوێ و میمۆجی و پەیوەندی گروپی لە فەیستایم و هەروەها ئەزموونی باشتری Augmented Reality و ڕاگەیاندنی ئەپی Measure بۆ پێوانەی شتەکان. نەوەی نوێی ARkit 2 و تایبەتمەندی For You بۆ ئەپی فۆتۆس و دامەزراندنی Shortcuts بۆ سیری لەمەودواش سەکۆی ئای ئۆ ئێسی نوێ پشتگیری گوگڵ ماپس و وەیز دەکات و چەندان نوێکاری دیکە لە نێو تایبەتمەندییە نوێکانی ئەم سیستەمە دەبن بۆ تابلێت و ئایفۆنەکان کۆمپانیای ئەپڵ.
وەشانی ١٢ ـی سیستەمی ئای ئۆ ئیس لە مانگی ٩ـی ئەمساڵد بەردەست دەخرێت بۆ ئەم ئامێرانەی خوارەوە:
iPhones
iPhone X
iPhone 8 Plus
iPhone 8
iPhone 7 Plus
iPhone 7
iPhone 6S
iPhone 6S Plus
iPhone 6
iPhone SE
iPhone 5S
iPads
12.9-inch iPad Pro
10.5-inch iPad Pro
9.7-inch iPad Pro
iPad (six-gen
iPad (fifth-gen
iPad Air 2
iPad Air
iPad Mini 4
iPad Mini 3
iPad Mini 2
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.