هەواڵ
6, حوزهیران 2018
تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلە نوێیەکەی ئێڵ جی LG Q Stylus

کۆمپانیای ئێڵ جی هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکەی کە ئەویش LG Q Stylus ـە و نوێترینی زنجیرەی Q ـە لە مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان و خاوەن تایبەتمەندی نایابە هەروەها کۆمپانیای ناوبراو وتیشی کە مۆبایلەکە بەردەست دەبێت بە سێ جۆر ئەوانیش: Q Stylus+ و Q Stylus و Stylusα.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی:-
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی بە لەرەی ١.٥ گێگاهێرتز یان ١.٨ گێگاهێرتز (جۆرەکەی دیاری نەکراوە)
- قەبارەی ڕوونما: ٦.٢ ئینچ و بە دووری ١٨:٩ و بە کوالێتی ٢١٦٠×١٠٨٠
- ڕام: ٣ گێگابایت بۆ هەردوو جۆری Q Stylus و Q Stylusα، ٤ گێگابایت بۆ جۆری Q Stylus+
- بیرگەی ناوەکی: ٣٢ گێگابایت بۆ هەردوو جۆری Q Stylus و Q Stylusα، ٦٤ گێگابایت بۆ جۆری Q Stylus+ کە دەتواندرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە microSD قەبارەکەی زیاد بکرێت هەتاوەکو ٢ تێرابایت
- کامێرای پشتەوە: ١٦ مێگاپێکسڵ بۆ هەردوو جۆری Q Stylus+ و Q Stylus، ١٣ مێگاپێکسڵ بۆ جۆری Q Stylusα
- توانستی باتری: ٣٣٠٠ میللی ئەمپێر
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠
- کێش: ١٧٢ گرام
- ڕەنگ: ڕەش و شین و مۆر بۆ جۆری Q Stylus+ و ڕەش و شین بۆ جۆری Q Stylus و شین بۆ جۆری Q Stylusα
لە بارەی تایبەتمەندیەکانی دیکەی مۆبایلەکە ئەوا هەڵگری تەکنیکی DTS: X 3D Surround Sound دەبێت و هەروەها بەرگەی ئاو و تەپ و تۆز دەگرێت بە پێوەری IP68 و خاوەنی یاریدەدەری دەنگی Google Assistant ـە لەگەڵ بوونی هەستەوەری پەنجەمۆر و پشتگیری کردنی بۆ تەکنیکی بارگاویکەرەوەی خێرا بۆ هەردوو جۆری Q Stylus+ و Q Stylus، لە بارەی کاتی بەردەست بوونی مۆبایلەکە ئەوا لە سەرەتای ئەم مانگەوە و بە ژمارەی دیاریکراو دەبێت لە ئەمریکای باکوور و ئاسیا دواتریش لە چەند ناوچەیەکی دیکە و لە بارەی نرخەوە کۆمپانیای ناوبراو وتی لە کاتی بەردەستبوونی مۆبایلەکان نرخەکانیان ڕادەگەیەندرێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.