ئای ئۆ ئێس 7, حوزه‌یران 2018

لەڕێگای ئەپڵیکەیشنەکانی فیفاوە، سات بەسات ئاگاداری مۆندیالی ٢٠١٨بە.

جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ یان مۆندیالی ٢٠١٨، بیست و یەکەمین پاڵەوانییەتییە لە جامی جیھانیی فیفا کە وڵاتی ڕووسیا بۆ یەکەم جار میوانداری دەکات. ئەو ڕووداوە لە ١٤ی حوزەیران تا ١٥ی تەمموزی ٢٠١٨ بەڕێوەدەچێت. واتە تەنیا حەفتەیەک ماوە بۆ دەستپێکی ئەم پاڵەوانیەتییە.

لە سەرتاسەری جیهان پاڵەوانیەتییەکە بینەری خۆی هەیە. لەم سۆنگەشەوە هەزاران کەناڵی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕی ئەلیکتڕۆنی ڕووماڵی هەواڵ و چالاکییەکانی مۆندیال دەکەن. فیفا کە ڕێکخەری مۆندیالە ئەوا ئەپڵیکەیشنی تایبەتی بۆ ئەم بۆنەیە وەشاندووە بەناوەی “2018 FIFA World Cup Russia” کەلەئێستادا بەهۆی ئەم ئەپڵیکەشنەوە، بەکارهێنەر دەتوانیت بەکەمترین کات لەبارەی خشتەی کات و ئەنجامی یارییەکان، هەواڵی تیپە بەشداربووەکان، ڕیزبەندی گۆڵکاران و سەرجەم وردەکاری یارییەکان بزانێت لەپاڵ ئەوانەش بەکارهێنەر دەتوانێت تیپی دڵخوازی خۆی دیاریبکات تاوەکوو زۆرترین چالاکییەکانی ئەو تیپە ببینێت.

 

ئەپڵیکەیشنەکە لە Google Play و App Store بەردەستە.

بۆچونی تۆ