10
هەواڵ 11, حوزه‌یران 2018 1 بۆچوون

هاککەرێک بەڵێنی هاککردنی زۆرێک لە کەناڵە یوتیوبە کوردییەکان دەدات و ئاگاداریان دەکاتەوە

کەناڵێکی یوتیوبی کوردی کە لەلایەن هاککەرێکی کوردە بەڕێوە دەچێـت ئەمڕۆ هەستا بە هاککردنی کەناڵی کوردیش ماسک کە یەکێک بوو لە کەناڵە گەورە کوردییەکانی پێگەی یوتیوب کە زیاتر لە ٦٤ هەزار سەبسکرایبی هەبوو.
ئەم هاککەرە بەبێ پیشاندانی هیچ ئامانجێکی ڕوون جگە لە هاککردنی یوتیوبەرەکان بەڵێنی بەردەوامی دەدات کە چەند کەناڵێکی دیکەی کوردی پێگەی یوتیوب هاک دەکات.
لە کۆتای ڤیدیۆکەیدا پەیامێکی ڕاگەیاندووە و دەڵێت “ئێمە هەرگیز ناوەستین، هەرگیز نابەزین، سەربەرزی بۆ ئێمەیە” هەروەها ئاگاداری یوتوبەرانی دیکەش دەکاتەوە کە لە وانەیە ئەوانیش هاکبکرێن.
خاوەنی کەناڵی کورد ماسکیش ئاماژە بەوە دەکات بە شێوازی فێڵ کەناڵەکەی هاککراوە و گومانی لە چەند کەسێک هەیە کە تێپەڕەوشەی پێداون و گومانی لەوان هەیە.

دەقی پەیامی هاککەرەکە لە کەناڵی خۆیەوە:

تێبینی: ئێمە وەک کەی ئای تی ئێن ئامانجمان ئەوە نییە کارەکانی ئەم هاککەرە بەناوبانگ بکەین بەڵکوو تەنها وەک هەواڵێک ئەم بابەتە بڵاوکراوەتەوە.

بۆچوونەکان
  • maroo

    کاک سەلمان تۆ لە چ کۆلیژێک زانستی کۆمپیوتەر دەخوێنی و لە کوێ؟

بۆچونی تۆ