بابەتی گرینگ 12, حوزه‌یران 2018

مایکرۆسۆفت کار بۆ جۆرێکی نوێی ئێکسبۆکس دەکات

بەڕێوەبەری یارییەکان لەکۆمپانیای مایکرۆسۆفت فیل سپێنسەر ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا کۆمپانیاکەیان کار بۆ دروستکردنی جۆرێکی نوێی ئێکسبۆکس دەکات کەکار بەتەکنەلۆژیای نوێتر دەکات.

سپێنسەر لەمیانەی کۆنگرەی E3ی تایبەت بەکۆمپانیاکەی ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەو جۆرە نوێیەی ئێکسبۆکس پێشکەوتووتر و زیرەکتر دەبێت بەبەراورد لەگەڵ جۆرەکانی پێشووی، وە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم جۆرەیان بەشێوەیەکی جیاواز دروست دەکرێت بەهاوکاری تەکنەلۆژیاکانی زیرەکیی دەستکرد بەشێوەیەک کە تیمەکانی تایبەت بەیاری لەکۆمپانیاکە کار لەسەر گەشەپێدانی تەکنەلۆژیای زیرەکیی دەستکرد دەکەن بۆ یارییەکان، بەمەش داهاتووی یارییەکان دەگۆڕێت لەگەڵ تەکنەلۆژیا نوێیەکان.

مایکرۆسۆفت هەوڵ دەدات بۆ گۆڕینی شێوەی یارییەکانی ئێستا بۆ تەکنەلۆژیای نوێتر لەڕێگای زیرەکیی دەستکرد، بەمەش کێبڕکێی زیاتر دەکەوێتە نێوان ئێکسبۆکس و پلەیستەیشن بۆ دروستکردن و گەشەپێدانی ئامێری نوێتر و زیرەکتر.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ