کۆمپیوتەر

لێنۆڤۆ Thinkpad P52ی ڕاگەیاند؛ بیرگە تا ٦ تێرابایت و ڕام تا ١٢٨ گێگابایت!

نوێترین Workstationی لێنۆڤۆ کە زیاتر گونجاوە بۆ پڕۆگرام و کارە ئەندازیارییەکان بە ناوی Thinkpad P52 بە کۆمەڵێک پڕۆسێسەری ٦ ناوکی نوێی نەوەی هەشتەم لەوانەش Intel Xeonی نوێ، ڕام تا ١٢٨گیگابایت و بیرگە تا ٦ تێرابایت ڕاگەیەندرا.

لاپتۆپەکە خاوەن گرافیک کاردی Nvidia Quadro P3200یە کە بەرەوپێشچونێکی بەرچاوە بە بەراورد بە Quadro M2200ی P51ی نەوەی پێشوو، ئەم گرافیک کاردە ڕێگا بە ثینکپادە نوێیەکە دەدات کار بە VRیش بکات، هاوکات لاشەی لاپتۆپەکە جیاوازییەکی نییە کە شایەنی باس بێت بە بەراورد بە P50 و P51.

سەبارەت بە ڕوونما، لاپتۆپەکە بە دوو ڕوونمای جیاوازی ١٥.٦ ئینچ بەردەستە، دانەیەکی فوول ئێچ دی بە ڕووناکی ٣٠٠ نیت و توانای نیشاندانی ٧٢٪ی ڕەنگەکانی NTSC، هەروەها دانەیەکی 4K بە ڕووناکی ٤٠٠ نیت و توانای نیشاندانی ١٠٠٪ی ڕەنگەکانی NTSC و AdobeRGB.

بڕیارە لاپتۆپەکە لە کۆتایی ئەم مانگە بەردەست ببێت.

سەرچاوە:

13 حوزه‌یران، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی دووی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا کەمێک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
195