هەواڵ

ڕەنگی سپی لە مۆبایلی OnePlus 6 دووبارە بەردەست بوویەوە بۆ کڕین

ڕەنگی سپی لە مۆبایلی وەن پڵەس ٦ دووبارە بەردەست بوویەوە بۆ کڕین لەسەر ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای وەن پڵەس و ئامادەیە بۆ ناردنی ڕاستەوخۆ هەر بۆیە گەر لە ئارەزوو دەکەیت ڕەنگی سپی لەم مۆبایلە ناوازەیە بەدەست بخەیت ئەوا پێویستە پەلە بکەیت چونکە یەکەم یەکە لە ڕەنگی سپی مۆبایلەکە فرۆشرا لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر، کۆمپانیای وەن پڵەس توانی ڕەنگی سپی بەردەست بکات لە مۆبایلی وەن پڵەس ٦ بە هۆی بەکارهێنانی بۆ پۆدرەی مرواری لە بۆیەکەدا کە ڕەنگێگی درەوشاوە دەبەخشێت بە مۆبایلەکە و ئەم شێوەیەش بەدی دێت بە هۆی بەکارهێنانی شەش چین لە بۆیە کە هەموویان داپۆشراون بە چینێک لە شوشەی پارێزەری Gorilla Glass 5، جێگای ئاماژەشە کە ئەم جۆرەی مۆبایلەکە هیچ جیاوازیەکی نییە لەگەڵ جۆرەکانی دیکەی مۆبایلی وەن پڵەس ٦ تەنها ڕەنگ نەبێت و هەروەها تەنها بە ڕامی ٨ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ١٢٨ گێگابایت بەردەستە بۆ جۆری ڕەنگی سپی.

13 حوزه‌یران، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
113