ئەپڵ

لە ساڵی داهاتوودا ئەپڵ دەستبەرداری دەرچەی Lightning دەبێت

لەساڵی ٢٠١٢ ـەوە و لەگەڵ مۆبایلی ئایفۆن ٥ کۆمپانیای ئەپڵ دەرچەی Lightning بەردەست کردبوو لە مۆبایلەکانیدا لە ئێستاشدا وادیارە کۆمپانیای ناوبراو دەیەوێت دەستبەرداری ببێت لە دوای ٦ ساڵ پشت بەستن پێی، ئەمەش بە پێی ڕاپۆرتێکی Digitimes ـە کە وا دیارە لە ساڵی داهاتووەوە کۆمپانیای ئەپڵ پشت بە دەرچەی Lightning نابەستێت و لە جیاتی ئەوەش USB Type C بەکاردەهێنێت ئەم دەرچەیە پشتی پێ بەستراوە لە زۆرێک لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید و یەکەمینی کۆمپانیاکانیش کە بەرەستی خست کۆمپانیای گووگڵ بوو، شایەنی باسیشە کە پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای ئەپڵ لەم ساڵدا ٣ مۆبایلی نوێ ڕابگەیەنێت کە هەڵگری دەرچەی Lightning ـە و لەگەڵیشیدا بارگاویکەرەوەیەک بە دەرچەی USB Type C و وایەرێک بۆ بارگاویکردنەوە بە هەردوو دەرچەی USB Type C و Lightning.

13 حوزه‌یران، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
113