ئەندرۆید

گالەکسی نۆوت ٩ خاوەنی پاتریەکی گەورە دەبێت

هەرچەندە چەند مانگێک دورین لە نمایشکردنی مۆبایلی سامسۆنگ گالەکسی نۆوت ٩، بەڵام ڕاپۆرت و زانیاری و هەواڵی زۆر هەن  دەربارەی ئەو مۆبایلە نوێیە. لە دواین هەواڵی دزەپێکراودا دزەپێکەری بەناوبانگ IceUniverse ئەوەی ئاشکرا کرد کە گالەکسی نۆوت ٩ خاوەنی پاتریەکی گەورە دەبێت بە قەبارەی ٤٠٠٠ میلی ئەمپێڕ.کاتژمێر، هەروەها گووتی ئەم زانیاریە ٪١٠٠ ڕاستە و دڵنیام لەوە کە کۆمپانیای سامسۆنگ پاتریەکی ئاوا گەورە دادەنێت بۆ مۆبایلەکە.

 

هەروەها گوتیشی کۆمپانیای سامسونگ بارگاوی کەرەوەیەکی خێرای نوێی دروستکردووە بە ژمارەی زنجیرەی EP-N6100 و مۆڵەتی لەلایەن FCC پێدراوە، هێزی بارگاویکەرەوە نوێیەکە (١٢ڤۆڵت/٢.١ئەمپێڕ) ئەمەش واتا (٢٥.٢ وات) کە ئەمەش هێزێکی زۆرە و دەتوانێ پاتریەکی قەبارە گەورە بە کاتێکی کەم بە تەواوی بارگاوی بکاتەوە. بەڵام ئەوەی لێرەدا گرینگە ئەوەیە لەکاتی بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکە، مۆبایلەکە گەرم نەبێت بە شێوەیەکی بەرچاو چوونکە دەبێتە هۆکاری داخورانی پاتریەکە بە شێوەیەکی خێراتر لە کاتی ئاسایی خۆی.

 

سەرچاوە:
13 حوزه‌یران، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.
47