ئۆپۆ
19, حوزهیران 2018
ئۆپۆ بە فەرمی مۆبایلی Find X ڕادەگەیەنێت

ئۆپۆ بە فەرمی لە ئەمڕۆدا هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی Find X و جیاواز لە زۆرێک لە مۆبایلەکانی تر ڕوونمای مۆبایلەکە هەڵگری نۆتچ (Notch) نییە و قەبارەیەکی گەورەی هەیە و هەروەها لێوارەکانی چەماوەن و تا ڕادەیەکی زۆر لە ڕوونمای گالەکسی S9 دەچێت.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: بە قەبارەی ٦.٤ ئینچ و بە کوالێتی ١٠٨٠ پێکسڵ و لە جۆری OLED لەگەڵ ئەوەشدا داپۆشراوە بە چینێک لە شوشەی پارێزەر لە پشتەوە و پێشەوەی
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە کوالێتی ١٦ و ٢٠ مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: ٢٥ مێگاپێکسڵ لەگەڵ تەکنیکی سێ دووری ناسەرەوەی ڕووخسار
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری سناپدراگۆن ٨٤٥
- ڕام: ٨ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکی: هەتاوەکو ٢٥٦ گێگابایت بەردەستە
- توانستی باتری: ۳٧٣٠ میللی ئەمپێر لەگەڵ پشتگیریکردنی بۆ تەکنیکی بارگاویکەرەوەی خێرای VOOC کە تایبەتە بە ئۆپۆ
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.١ بە ڕووکاری Color OS ـی تایبەت بە ئۆپۆ
- پاراستن: مۆبایلەکە هیچ هەستەوەرێکی پەنجەمۆری نییە و پشت دەبەستێت بە تەکنیکی ناسینەوەی ڕووخسار
- دەرچە: USB Type-C لەگەڵ ئەوەشدا هیچ دەرچەیەکی بیستۆکی نییە
لە بارەی کاتی بەردەستبوونی مۆبایلەکە کۆمپانیای ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئەمڕۆوە بەردەست دەبێت لە چین و سەبارەت بە نرخیش ئەوا نرخی کەمتر دەبێت لەو مۆبایلانەی ئێستا کە هەڵگری هەمان تایبەتمەندین.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.