10
سامسۆنگ 20, حوزه‌یران 2018 بۆچوون

سامسۆنگ پلانی دروستکردنی پڕۆسێسەری گرافیکی خۆی هەیە بۆ مۆبایل و ئۆتۆمبێلە خۆلێخوڕەکان

وەکو ئاشکرایە سامسۆنگی کۆری یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان و خاوەنی سەرمایە و تەکنەلۆژیای تەواو پێشکەوتووە. لە ئێستادا کۆمپانیایەکە زۆربەی پاڵپشتییەکانی لەلایەن سناپدراگۆنی کواڵکۆمەوەیە و هەروەها بەشێکی دیکەی پڕۆسێسەرەکانی “مالی”ـین کە تایبەتە بە بواری گرافیکی.
لە ئێستادا کۆمپانیا کۆرییەکە لە هەوڵی دروستکردنی پڕۆسێسەری گرافیکی خۆیدایە نزیکی لە گەشتنی بەو ئامانجە، و نیازی وایە دەستبەرداری پڕۆسێسەری گرافیکی مالی ببێت بە شێوەیەکی گشتی، هاوکات پڕۆسێسەرەکانی لە ڕێی ژیری دەستکردەوە دەتوانن پەیوەست و کارپێکەری ئامێرگەلێکی زیاتر ببن وەکو ئۆتۆمبێلە خۆلێخوڕەکان.
ئەم پڕۆسێسەرە لە سەرەتادا بۆ مۆبایلە ئاست نزمەکانی ئەم پڕۆسێسەرە بەردەست دەخات و پاشان لە ئەگەری سەرکەوتنی باشدا ئەوا وردە وردە بۆ مۆبایلەکانی دیکەش بەردەست دەبن.

Image result for Samsung macht auf Apple & baut Smartphone-Grafik komplett selbst

بۆچونی تۆ