شاومی
20, حوزهیران 2018
شاومی دەیەوێت مۆبایلی می ماکس ٣ ڕابگەیەنێت بە ڕوونمایەکی گەورە و باتریەکی بەهێزەوە

می ماکس زنجیرەی مۆبایلە پێشکەشکراوەکانی کۆمپانیای شاومی ـە کە خاوەن ڕوونمایەکی گەورە و نرخێکی کەمن، لە ئێستاشدا وا دیارە کۆمپانیای ناوبراو ئامادەکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی مۆبایلی می ماکس ٣ ئەم مۆبایلە وا دیارە خاوەن ڕوونمایەکی گەورە و باتریەکی بەهێز دەبێت هەرچەندە لە ئێستادا مۆبایلەکە بەردەست نییە بەڵام بە پێی ڕاپۆرت و هەواڵە دزە پێکراوەکان تایبەتمەندیەکانی بەم شێوەی خوارەوە دەبێت.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: بە قەبارەی ٦.٩ ئینچ و بە کوالێتی ٢١٦٠×١٠٨٠ پێکسڵ لە جۆری LCD و بە دووری ١٨:٩
- ڕام: ٣ و ٤ و ٦ گێگابایت
- بیرگە: ٣٢ و ٦٤ و ١٢٨ گێگابایت و دەتواندرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە زیادبکرێت
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری سناپدراگۆن ٦٣٦
- توانستی باتری: ٥٤٠٠ میللی ئەمپێر
- کامێرای پشتەوە: ١٢ مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپێکسڵ
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.١
- پەنجەمۆر: جێگیر کراوە لە بەشی پشتەوەی مۆبایل
لە بارەی کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە ئەوا پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی مانگی حەوتەمی ئەمساڵدا ڕابگەیەندرێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.