هەواڵ
23, ئه‌یلول 2012
ئایفۆنی 5 پشگیری هه‌موو تۆڕه‌كانی جیهان ده‌كات؟

دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئایفۆنی 5 و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوێ له‌م ئامێره‌دا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بوویه‌وه كه ئه‌م ئامێره ته‌نها له ئه‌مریكا و كه‌ندا كار ئه‌كات، چونكه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م ئامێره پشتگیری له ته‌كنیكی ڕایەڵەی نه‌وه‌ی چواره‌م ئه‌كات كه ناسراوه به LTE.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ته‌كنیكی ڕایەڵەی نه‌وه‌ی چواره‌م ناسراو به LTE دانراوه له‌سه‌ر ئامێری ئایپادی 3 و ته‌نها له ئه‌مریكا و كه‌ندا كار ئه‌كات نه‌ك له هه‌موو جیهان.
ئه‌وه‌ی له هه‌واڵه‌كان باسی ئه بابه‌ته ئه‌كات (كه ئایفۆنی داهاتووی كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕێگه ئه‌دات یان به‌شداری ئه‌كات له‌گه‌ڵ خێراترین كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی كردن له جیهان له هه‌ر خاڵێك و جێگه‌یه‌ك بێت له جیهاندا، له‌وانه‌یه ئه‌مریكا خۆی و ئه‌وروپا و ئاسیا، به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ندێك كێشه بێته پێش به هۆی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی په‌یوه‌ندی كه جارێ ئاماده نین بۆ كار كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندی كردنه خێرایه‌دا).
داهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای LTE ته‌كنیكی ڕایەڵەی نه‌وه‌ی چواره‌م، یه‌كێكه له پاڵپشته به‌هێزه‌كان بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ ركابهڕی كردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی تر و فرۆشتی ئایفۆنی 5 به ئاسانی و به خێرایی، چونكه ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه ئینته‌رنێتێكی خێرا و به‌رچاو ده‌گه‌یه‌نێت به به‌كارهێنه‌ران له چاو تهكنهلۆژیایهكانی پێشه خۆی.
پوخته‌ی باسه‌كه:
له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵانه ڕاست بێت ئه‌وا ته‌كنیكی په‌یوه‌ندی له ڕێگه‌ی ڕایەڵەی نه‌وه‌ی چواره‌م LTE مانای خێراترین ئینته‌رنێت كه بوونی هه‌بێت تا ئێستا ده‌گه‌یه‌نێت، كه خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته به ده‌یان مێگابایت، رێك وه‌ك په‌یوه‌ندی كردنی ماڵه‌وه.
به‌ڵام پرسیارێك ده‌مێنێته‌وه: كه 4 كۆمپانیا ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌ش كردنی ئه‌م جۆره خزمه‌تگوزاریه بۆ به‌شدار بووانی، ئایا ئه‌و كۆمپانیایانه توانیویانه ئه‌و درووست كراوانه تازه بكه‌نه‌وه كه به درێژایی و پانایی هه‌موو ووڵاتاندا بڵاو بۆته‌وه. تاكو بتوانرێت كار به‌م ته‌كنه‌لۆژیایه تازه‌یه بكرێت؟
ئه‌م پرسیارانه و وه‌ڵامه‌كانی به‌م نزیكانه ئاشكرا ده‌بێت.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.