ئەندرۆید

لە گالەکسی ١٠ دا کۆمپانیای سامسۆنگ هەستەوەری ناسینەوەی گلێنەی چاو لادەبات

 

لە کاتێکدا زۆربەی تێڕوانینەکان دەربارەی ئامێرەکانی سامسۆنگ بریتین لە گالەکسی نۆوت ٩ و کاتژمێری زیرەکی Gear S4، هێشتا خەڵک بەردەوامە لە تێڕوانین بۆ مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیاکە لە زنجیرەی “ئێس” واتا گالەکسی ئێس ١٠، گالەکسی ئێس ١٠. لە کاتێکدا زانیاری زۆر کەم بەردەستە دەربارەی ئەم مۆبایلە نوێیە، هەندێک ڕاپۆڕتی تازە ئەوە دەخەنەڕوو سامسۆنگ بە نیازە لە گالەکسی ١٠ دا هەستەوەری ناسینەوەی گلێنەی چاو لاببات کە یەکێکە لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی مۆبایلەکە.

بە گوێرەی پێگەی The Bell لە ڕاپۆرتێکیدا هاتووە دەڵێ ” بە گوێرەی زانیاریە دزەپێکراوەکان و دەنگۆکان کۆمپانیای سامسۆنگ بەنیازە هەستەوەری ناسینەوەی گلێنەی چاو لاببات لە گالەکسی ١٠ دا، هەروەها کۆمپانیاکە بەنیازە هەستەوەری ناسینەوەی پەنجەمۆری ژێر ڕوونما و هەستەوەرێکی ٣ دووری دابنێت بۆ ناسینەوەی ڕووخسار” 

ئەم هەوەڵانە لەوەوە سەرچاوە دەگرن لە کاتی دروستکردنی شێوە و دیزاینی مۆبایلە نوێیەکە، کۆمپانیای سامسۆنگ هیچ نموونەیەکی داوا نەکردووە لە هەستەوەری ناسینەوەی گلێنەوەی چاو بۆ تاقیکردنەوەی لەسەر مۆبایلەکە ئەمەش بە ڕاددەیەکی زۆر ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە گالەکسی ١٠ ئەم هەستەوەری نییە. ئەو زانیاریانە هیچ تووشی سەرسوڕمانمان ناکەن ئەگەر کۆمپانیای سامسۆنگ ئەو هەستەوەرەش لاببات، لەبەر ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو ئەو هەستەوەرە زۆرێک لە هەوادارەکانی لەدەست دا بەهۆی ئەوەی بە هێواشی مۆبایلەکە دەکرایەوە و هەستەوەری ناسینەوەی پەنجەمۆر بە ڕێژەیەکی زۆر خێراتربوو لە ئەو، لەلایەکی ترەوە ئەگەر کۆمپانیای سامسۆنگ هەستەوەری ٣ دووری دابنێت بۆ ناسینەوەی ڕووخسار دابنێت، ئەوا هیچ پێویستی بە دانانی هەستەوەری ناسینەوەی گلێنەی چاو نییە.

گالەکسی ئێس ١٠ و ئێس ١٠ پلەس لە ئێستادا کاریان لەسەر دەکرێت لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە، گالەکسی ئێس ١٠ بە قەبارەی ٥.٨ ئینج و ئێس ١٠ پلەس قەبارەی ٦.٣ ئینج دەبێت. بە گوێرەی زانیاریەکان مۆبایلەکە لە مانگی ١ یان ٢ی ساڵی داهاتوو نمایش دەکرێت وەک نەوەی پێشووتری.

سەرچاوە :

23 حوزه‌یران، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.
49