هەواڵ
24, حوزهیران 2018
یوتیوب مانگانە ١,٩ ملیار بەکارهێنەری چالاکی هەیە

لە کۆنگرەی ڤیدکۆن کۆمپانیای یوتیوب کە خاوەنی گەورەترین سەکۆی ڤیدیۆی سەرهێڵە کە لە سەرانسەری جیهانەوە خەڵکی ڤیدیۆ بەرز دەکەنەوە بۆ ئەم پێگەیە و هاوبەشی پێدەکەن لەگەڵ هاوڕێیانیاندا.
لە کۆنگرەکەدا کۆمپانیاکە ڕایگەیاند ڕێژەی بەکارهێنەرانی یوتیوب گەشتووەتە ڕێژەیەکی پێوانەیی و ١.٩ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی تێپەڕاندووە کە بەردەوام سەردانی پێگەکە دەکەن لە کاتە جیاوازەکانی ڕۆژدا و تێکڕای ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە خۆیان تۆمارکردووە یاخوود بەبێ هەژمار سەردانی پێگەکە دەکەن.
ژینگەی کارکردنی تۆڕی یوتیوب ٨٠ زمانی جیهانی لەخۆ دەگرێت و کە هۆکاری باشبووە بۆ کۆکردنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی بەکارهێنەر و پەیدابوونی زیاتری مۆبایلە زیرەکەکان کە زۆرترین خەڵک لەو ڕێگەیەوە سەردانی پێگەکە دەکەن یارمەتی دەرێکی دیکەی یوتیوب بووە.
هەروەها لە ڕۆژانی پێشوودا کۆمپانیاکە ڕایگەیاندبوو کە نیازی هەیە و لەماوەیەکی کورتدا تایبەتمەندی فرۆشتنی سەرهێڵی کەرەستەکانی یوتیوبەران بەردەست دەخات و لە ڕێی هەژمارەکانیانەوە دەتوانن کەل و پەلەکانیان بفرۆشن.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.