شاومی 26, حوزه‌یران 2018

کۆمپانیای شاومی تاپلێتی Mi Pad 4ـی ڕاگەیاند

دوێنێ شاومی تاپلێتە نوێیەکەی خۆی کە Mi Pad 4ـە ڕاگەیاند و هەڵگری ڕوونمایەکی گەورە و دیزاینێکی ئاسنیە لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن پڕۆسێسەرێکە لە جۆری کوالکۆم لەگەڵ پاتریەک بە توانایەکی زۆر و سەرەڕای ئەوەش بەشی پێشەوەی ئامێرەکە هەڵگری هیچ دوگمەیەک نییە.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:

  • ڕوونما: بە قەبارەی ٨.٠ ئینچ و بە ڕوونی FHD یان ١٩٢٠×١٢٠٠ پێکسڵ و بە چڕی ٢٨٣ پێکسڵ بۆ هەر ئینچێک و بە ڕێژەی بینین ١٦:١٠.
  • دەرچەی بیستۆک: هەیە، بە قەبارەی ٣.٥ میللیمەتر.
  • کێش: ٢٤٣ گرام.
  • ئەستوری: ٧.٩ میللی مەتر.
  • سیستمی وەگەڕخەڕ: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠
  • پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری سناپدراگۆن ٦٦٠.
  • ڕام: ٣ یان ٤ گێگابایت.
  • بیرگە: ٣٢ یان ٦٤ گێگابایت.
  • توانای باتری: ٦٠٠٠ میللی ئەمپێر.
  • کامێرای پشتەوە: ١٣ مێگاپێکسڵ بە کراوەی هاوێنەی ١.٢/f و پشتگیری لە HDR دەکات
  • کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپێکسڵ و پشتگیری لە HDR دەکات
  • پاراستن: هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسار
  • ڕەنگ: ڕەش و ئاڵتونی

ما هي مواصفات شاومي Mi Pad 4 مي باد 4؟

دەربارەی نرخی تابلێتەکەش؛ بۆ جۆری ٣ گێگابایت فراوانی ڕام و بیرگەی ٣٢ گێگابایت نرخی ١٧٠ دۆلار دەبێت لەگەڵ پشتگیریکردنی وای فای بە تەنها و بۆ جۆری ڕام ٤ گێگابایت و بیرگەی ٦٤ گێگابایت نرخی ٢٣٠ دۆلار دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری دەکات لە هێڵەکانی نەوەی چوارەم.

بۆچونی تۆ