شاومی
27, حوزهیران 2018
کۆمپانیای شاومی ١ ملیۆن یەکەی لە مۆبایلی Mi 8 لە ماوەی کەمتر لە ٣ هەفتەدا فرۆشتووە

کۆمپانیای شاومی ئاشکرای کرد کە لە ماوەی کەمتر لە ١٨ ڕۆژدا توانیویانە زیاتر لە ١ ملیۆن یەکە بفرۆشن لە مۆبایلەکانی می ٨ ئەمەش بە پشتبەستن بە وتەکانی Donovan Sung ـی وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای ناوبراوەوە بووە کە لە هەژماری تویتەرەکەیدا ئاماژەی بەوە دابوو.
شایەنی باسیشە ئەم کۆمەڵەیە مۆبایلی Mi 8 کە سەرەکیەکەیانە لەگەڵ Mi 8 SE و Explorer 8 دەگرێتەوە لە ئێستاشدا ئەم لە سێ مۆبایلە تەنها Mi 8 و Mi 8 SE بەردەستن ئەویش لە چەند بازاڕێکی کەمدا و پێشبینیش دەکرێت مۆبایلی Explorer 8 ڕابگەیەندرێت لە مانگی حەوتەمی ئەمساڵدا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.