شاومی 27, حوزه‌یران 2018

مۆبایلی Mi Max 3 دەردەکەوێت لە وێنەیەکی دزەپێکراودا بە ڕوونمایەکی گەورە و باتریەک بە توانستێکی گەورە

لە پاش ئەوەی چەند هەواڵێکی دزەپێکراو لەسەر ماڵپەڕی TENAA بڵاوبووەوە سەبارەت بە مۆبایلی Mi Max 3 کە وا دیارە هەڵگری ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی ٦.٩ ئینچ لەگەڵ پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوکی لە ئێستادا وێنەیەک دەرکەوتووە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای شاومی کە دڵنیایی دەدات لە بارەی دیزاینی مۆبایلەکە هەروەها دڵنیایی دەدات لە بارەی بوونی جۆرێکی دیکە لە مۆبایلەکە کە وادیارە ناودەبرێت بە Mi Max 3 Pro.

وە سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە وادیارە هەڵگری ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی ٦.٩ ئینچ لەگەڵ پڕۆسێسەرێک لە جۆری Snapdragon 710 و ڕامێک بە فراوانی ٦ گێگابایت و بیرگەیەک بە قەبارەی ١٢٨ گێگابایت لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری باتریەک دەبێت بە توانستێکی گەورە کە ئەویش ٥٤٠٠ میللی ئەمپێرە و لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکەش خاوەن دوو کامێرا دەبێت کە لەگەڵیدا هەڵگری هەستەوەری IMX363 ـی کۆمپانیای سۆنی دەبێت هەروەها هەتاوەکو ئێستا ڕاستی و دروستی وێنەکە دڵنیا نەکراوەتەوە چونکە ڕاستەوخۆ سڕاوەتەوە.

تاگەکان Mi Max 3 Xiaomi
بۆچونی تۆ