ئەندرۆید
27, حوزهیران 2018
مانگی داهاتوو سامسۆنگ گالەکسی نۆوت ٩ نمایش دەکات

ئەمڕۆ سامسۆنگ دەستی کرد بە بانگکردنی ڕاگەیاندنەکان بۆ بەستنی کۆنگرەی Unpackedـی داهاتوو، کە بەروارەکەی ڕۆژی ٩ی مانگی ٨ی ئەمساڵە و تێیدا کۆمپانیاکە بەرهەمێکی مۆبایل نمایش دەکات.
هەر ئەمڕۆش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی سامسۆنگ کورتەڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا ئاماژە بۆ پێنوسێکی نوێی مۆبایلەکانی نۆوتی کۆمپانیاکە دەکات و بە ئەگەری زۆر لە مانگی داهاتوودا نوێترین نەوە لە زنجیرەمۆبایلەکانی نۆوتی سامسۆنگ دەبینین و ئەوەشی چاوەڕێی دەکەین گالەکسی نۆوت ٩ــیە.
گالەکسی نۆوت ٩ وەک نۆوت ٨ هەڵگری ڕوونمایەکی بێسنور دەبێت و تا ڕادەیەک لە دیزایندا هاوشێوە دەبن. هەروەها چوارچێوەی ڕوونماکەی تەنکترن و لە ڕووی پشتەوەشی هەستەوەری پەنجەمۆر و کامێرایەکی دوانەهاوێنەیی هەیە. خێرایە چونکە هەڵگری پڕۆسیسەر(چارەسەرکەر)ـی سناپدراگۆن ٨٤٥ـی بەهێزی نوێیە.
هەروەها پێشبینی دەکەین؛ لەگەڵ ئەم مۆبایلە نوێیەدا کاتژمێرێکی نوێش نمایش بکرێت کە ئەگەری هەیە کاتژمێری زیرەکی Gear S4 بێت و سیستەمەوەگەرەخەرەکی ئەندرۆید بێت وەک لە تایزن. بە دریژایی کۆنگرەکە چاوەڕێی ڕووماڵەکانمان ب
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.