ئای ئۆ ئێس 28, حوزه‌یران 2018

ئەپێکی گرنگی قورئان خوێندنەوە بە تەفسیر و دەنگەوە بۆ هەر دوو سیستەمەکە

ئەپی (المصحف الذهبي|Golden Quran) ئەپێکی خۆڕاییە لە کۆگای گوگڵ پلەی و ئەپ ستۆر بەردەستە و چەندین تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری تێدایە کە گرنگترینیان ئەمانەن:

– تەواوی قورئانی پیرۆزی تێدایە.
– قیبلەنما و كاتەكانی بانگی تێدایە كە توانای چالاك كردن و ئاگاداركردنەوەتی ھەیە.
– الأربعون النووية و دوعای خەتمی قورئانی تێدایە.
– كۆمەڵێك زیكری ڕۆژانەی تێدایە وەک ویردەکانی بەیانیان و ئێواران و خەم و خەفەت و چەند ویردێکی دیکە.
– زیاتر لە ٣٠ دەنگی قورئان خوێنی لە نێو ئەپەکەدایە
– تەفسیری قورئانی پیرۆزی لە خۆدەگرێت بە زیاد لە ١٠ زمانی جیاواز لەگەڵ زمانی كوردی.
– دیاری كردنی ڕەنگ و گوێگرتن و خوێندنەوەی قورئان و تەفسیری ئایەتێكی دیاری كراو كە مەبەستی خۆت بێت یەکێکی دیکەیە لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەم ئەپە.

بەستەری داگرتنی ئەپەکە کرتە لێرە بکە بۆ ئەندرۆید.
بەستەری داگرتنی ئەپەکە کرتە لێرە بکە بۆ ئای ئۆ ئێس.

بۆچونی تۆ