ئەندرۆید
30, حوزهیران 2018
نوێکاری ئەندرۆید ئۆریۆ دەگات بە کۆمەڵێک لە مۆبایلەکانی هواوەی

کۆمپانیای هواوەی هەستاوە بە ئاشکراکردنی لیستی ئەو مۆبایلانەی کە نوێکاری EMUI 8.0 ـیان پێ دەگات و وا بڕیارە لە بەرواری ٣٠/٦/٢٠١٨ ـەوە ئەم نوێکاریە بگات بەم مۆبایلانەی خوارەوە:-
- پی ٩
- پی ٩ پڵەس
- مەیت ٨
- ئۆنەر ٨
- ڤی ٨
- پلەی ٦ ئێکس
سەبارەت بە مۆبایلی پی ٩ ئەوا کۆمپانیای ناوبراو هەستاوە بە دواخستنی کاتی بەردەست بوونی ئەندرۆید ئۆریۆ بۆ مۆبایلەکە و دیار نییە کە ئەم نوێکاریە بە تەنها بەردەست دەبێت لە وڵاتی چین یاخود بۆ چەند ناوچەیەکی فراوانتر بەردەست دەبێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.