هەواڵ
1, تەممووز 2018
هواوەی دەیەوێت دوو مۆبایلی تایبەت یاریکردن و ڕونما چەماوە ڕابگەیەنێت

کۆمپانیای هواوەی چەند پلانێکی ناوازەی ئاشکرا کرد بۆ کۆمەڵێک لە مۆبایلە زیرەکەکانی ئەمەش لە چاوپێکەوتنێکی بەڕێوبەری کارەکانی کۆمپانیا Jim Xu کە ئاماژەی بەوەدا لە ئێستادا کۆمپانیاکەیان ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی تایبەت بە یاری لەئەمساڵدا بێ ئاشکراکردنی هیچ زانیاریەکی تر لە بارەی مۆبایلەکەوە هەروەها پێشبینی دەکرێت کە مۆبایلەکە هەڵگری تەکنیکی GPU Turbo ـی خودی کۆمپانیا بێت کە ئەم تەکینکە یاریدەدەرێکی گەورەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خێرایی مۆبایل بە ڕێژەی ٦٠% لەگەڵ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی وزە بە ڕێژەی ٣٠%.

لەم بارەیەشەوە هەردوو مۆبایلی Razer Phone و Asus ROG phone بەناوبانگترین مۆبایلەکانی تایبەت بە یاری کردنن لە ئێستادا هەر بۆیە مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیای هواوەی لەوانەیە پێشبڕکێیەکی گەورە دروست بکات لە نێوان مۆبایلەکانی تایبەت بە یاری کردن، لە هەمان کاتیشدا Jim Xu ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیاکەیان بۆ ساڵی داهاتوو دەیەوێت مۆبایلێک ڕابگەیەنێت کە توانای چەمانەوەی هەبێت شایەنی باسیشە لە ئێستادا کۆمپانیای سامسۆنگیش کاردەکات لەسەر ڕاگەیاندنی مۆبایلێک کە توانای چەمانەوەی هەیە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.