گەرمترین 1, ته‌مموز 2018

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا لە داهاتوودا مۆبایلێکی نوێ نمایش دەکات

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا لە ماوەی داهاتوودا دەیەوێت مۆبایلێکی نوێ بخاتە بەر دیدی بەکارهێنەرانی بە ناوی (مۆتۆرۆلا وەن پاوەر). ئێمەش وەک کەی ئای تی ئێن بە باشمان زانی کە زۆرترین و نوێترین زانیاری دەربارەی ئەو مۆبایلە پێشکەش بە خوێنەرانمان بکەین.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی:

  • قەبارەی ڕوونما: ٦.٢ ئینچ بە ڕوونی ١٠٨٠ * ٢١٦٠ وە بە ڕێژەی بینینی ١٩:٩.
  • کامێرای پشتەوە: ٢ کامێرا بە هەبوونی٥  و ١٢ مێگاپێکسڵ.
  • کامێرای پێشەوە: کامێرایەک بە کوالێتی ٨ مێگاپێکسڵ
  • بیرگەی ناوەکی: ٦٤ گێگابایت.
  • ڕام: بە فراوانی ٤ گێگابایت.
  • توانای پاتری: ٣,٧٨٠ میلی ئەمپێر.

لە وێنەیەکی پێشبینیکراوی مۆبایلەکەشدا ڕوونمایەکی بێلێوار هەیە لەگەڵ هەبوونی نۆچێک لەسەرەوە کە ئەم دیزاینەش سەردەمییانەیە و لە هەندێک مۆبایلەکانی ئێستادا بوونی هەیە. لە کۆنگرەی ڕۆژی ٢ی مانگی داهاتوو ٨ تایبەت بە مۆتۆرۆلا مۆبایلەکە نمایش دەکرێت.

بۆچونی تۆ