هەواڵ 3, ته‌مموز 2018

کۆمپانیای هواوەی مۆبایلی Honor 10 GT ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای هواوەی لە ئەمڕۆدا مۆبایلێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی Honor 10 GT کە جۆرێکی دیکەی مۆبایلی Honor 10 ـە لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلەکە هەڵگری نوێترین جۆری پڕۆسێسەری گرافیکی GPU Turbo ـە بەڵام لە ڕووی تایبەتمەندیەکانی دیکەوە جیاوازی نییە لەگەڵ Honor 10 ـدا تەنها قەبارەی ڕام نەبێت کە زیاترە لە Honor 10 GT ـدا.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-

  • ڕوونما: بە قەبارەی ٥.٨٤ ئینچ و لە جۆری IPS LCD و بە دووری ١٩:٩ و بە کوالێتی ٢٢٨٠×١٠٨٠ پێکسڵ لەگەڵ بوونی نۆتچ لە پێشەوەی ڕوونما
  • ڕام: ٨ گێگابایت
  • پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Kirin 970 و بە لەرەی ٢.٤ گێگاھێرتز
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە کوالێتی ١٦ و ٢٤ مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی ١.٨/f
  • کامێرای پێشەوە: ٢٤ مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی ٢.٠/f

سەبارەت بە کاتی بەردەست بوونی مۆبایلەکە ئەوا لە بەرواری ٢٤/٧/٢٠١٨ دەبێت و نرخی مۆبایلەکەش ئاشکرا نەکراوە بەڵام وا دیارە نرخی لە مۆبایلی Honor 10 زیاتر دەبێت کە ٣٩٠ دۆلارە.

بۆچونی تۆ