ئاسایشی ئەلیکترۆنی 3, ته‌مموز 2018

ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیای Adidas ڕووبەڕووی هاککردن دەبێتەوە

هەموو کات کۆمپانیا بازرگانیە گەورەکان دەکرێنە ئامانج لە لایەن هاککەرانەوە ئەم جارەش ماڵپەڕی گەورە کۆمپانیای Adidas ڕووبەڕووی هاککردن بوویەوە و زانیاری ملیۆنەها کڕیار دزەپێکران، کۆمپانیای ناوبراویش ئەم هەواڵەی پشت ڕاست کردەوە و وتی کە هاککەرەکان لیستی زانیاری ملیۆنەها کڕیاریان دزەپێکردووە بەڵام هیچ یەکێک لە هەژمارە بانکیەکانی بەکارهێنەران دزەپێنەکراون، کۆمپانیای Adidas ئاشکرای کرد کە لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوودا کەسانێک دەستیان گەیشتووە بە سێرڤەرەکانی کۆمپانیا لەم بارەیەشەوە Adidas لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەستی کردووە بە ئاگادارکردنەوەی کڕیاران و لێکۆڵینەوە دەکات لە چۆنییەتی هاککردنەکە، لەم ڕووداوەشدا تەنها ناوی بەکارهێنەران و وشەی تێپەڕ و لیستی ژمارە تەلەفۆنیەکان دزەپێکراون کۆمپانیای ناوبراویش وتی کە دەستبەجێ دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە و ڕاگەیاندنی ئەو کڕیارانەی کە پەیوەندیدارن بەم ڕووداوە.

تاگەکان Adidas
بۆچونی تۆ