هەواڵ 5, ته‌مموز 2018

کۆمپانیای Asus بە فەرمی مۆبایلی Asus ZenFone 5z ڕاگەیاند

کۆمپانیای Asus بە فەرمی و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مۆبایلی Asus ZenFone 5z ـی ڕاگەیاند. جێگەی باسە یەکەم نمایشی مۆبایلەکە لەمساڵدا لە کۆنگرەی MWC 2018 ـدا بوو. ئەم مۆبایلە بە سێ جۆر بەردەستە جۆری یەکەمیان بە ڕامی ٦ و بیرگەی ٦٤ و دووەمیان بە ڕامی ٦ و بیرگەی ١٢٨ و سێیەمیش بە ڕامی ٨ و بیرگەی ٢٥٦ لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری ڕوونمایەکە کە لە بەشی پێشەوەی خاوەن نۆچـە.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS و بە قەبارەی ٦.٢ ئینچ و بە ڕوونی Full HD+ و بە دووری ١٩:٩ لەگەڵ پشتگیری کردنی بۆ لەمس هەتاوەکو ١٠ پەنجە.
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ و بە ڕووکاری ZenUI 5.0
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 845 لەگەڵ پشتگیری کردنی بۆ تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد.
  • بیرگە: ٦٤ یان ١٢٨ یان ٢٥٦ گێگابایت و دەتواندرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرکیەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو ٢ تێرابایت
  • ڕام: ٦ یان ٨ گێگابایت.
  • پڕۆسێسەری گرافیک: کوالکۆم Adreno 630
  • توانستی باتری: ٣٣٠٠ میللی ئەمپێر لەگەڵ پشتگیری کردنی بۆ بارگاوی کردنەوەی خێرا.
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی ١٢ مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی ١.٨/f لەگەڵ پشتگیری Wide Angle هەتاوەکو ١٢٠ پلە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە کوالێتی 4K و ٦٠fps بۆ هەر چرکەیەک.
  • کامێرای پێشەوە: ٨ مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی ٢.٠/f و توانای چرکاندنی وێنەی هەیە هەتاوەکو ٨٤ پلە.
  • پەنجەمۆر: جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە.
  • هێڵی سیم کارت: دوو هێڵ و پشتگیری لە هێڵەکانی نەوەی چوارەم 4G دەکات.

نرخی مۆبایلەکە بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:-

  • ٤٣٨ دۆلار بۆ جۆری ڕام ٦ و بیرگەی ٦٤ گێگابایت
  • ٤٨٢ دۆلار بۆ جۆری ڕام ٦ و بیرگەی ١٢٨ گێگابایت
  • ٥٤٠ دۆلار بۆ جۆری ڕام ٨ و بیرگەی ٢٥٦ گێگابایت

مۆبایلی Asus ZenFone 5z هەرزانترین مۆبایلە کە بە نوێترین پڕۆسێسەری کوالکۆم کاردەکات کە ئەویش Snapdragon 845 ـە.

تاگەکان Asus Asus ZenFone 5z
بۆچونی تۆ