ئەپڵ 7, ته‌مموز 2018

ئایفۆن 8 سەردەکەوێت بەسەر گالەکسی S9+ ـدا لە ڕووی فرۆشەوە و پلەی یەکەم داگیردەکات

شیکردنەوەکانی کۆمپانیای Counterpoint لە پێشووتردا ئاشکرای کردبوو کە ڕێژەی فرۆشی مۆبایلی گالەکسی S9+ کەمی کردووە لە ماوەی مانگی پێنجەمی ئەمساڵدا و ڕاپۆرتەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە گالەکسی ئێس ٩ پڵەس هاتووەتە پلەی دووەم و ئایفۆن ٨ لە پلەی یەکەمدایە لە ڕووی فرۆشەوە، هەروەها مۆبایلەکە بەرزبوونەوەیەکی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە ئەمە لە کاتێکدایە مۆبایلی ئایفۆن ٨ لە پلەی پێنجەمدا بووە لە مانگی چوارەمی ئەمساڵدا و لە ئێستادا لە پلەی یەکەمدایە، وە مۆبایلی ئایفۆن ئێکس بە پلەی سێیەم و بە ڕێژەی ٢.٣% و لە پلەی پێنجەمیشدا مۆبایلی ئایفۆن ٨ پڵەس دێت بە ڕێژەی ٢.١% و مۆبایلی گالەکسی ئێس ٩ لە پلەی دووەمەوە هاتووەتە پلەی شەشەم.

دوای سامسۆنگ و ئەپڵ مۆبایلەکانی شاومی لێرەدا فرۆشیان بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە بەتایبەت لە وڵاتی چین ئەمەش لە کاتێکدایە مۆبایلی ڕێدمی ٥ ئەی لە پلەی چوارەمدایە بە ڕێژەی ٢.٢% لە کاتێکدا ڕێژەکەی ٠.٧% بووە لە مانگی چواردا هەروەها فرۆشی مۆبایلی ڕێدمی ٥ پڵەس بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە لەم بارەیەشەوە کۆمپانیای شاومی پێشبینی دەکات مۆبایلی می ٨ بچێتە لیستی باشترین ١٠ مۆبایل لە ڕووی فرۆشەوە، لە کۆتایشدا هەریەک لە مۆبایلەکانی پی ٢٠ لایت و ڤیڤۆ ئێکس ٢١ و ئۆپۆ ئەی ٨٣ توانیان لیستەکە تێبپەڕێنن بە هۆی کەمبوونەوەی نرخیان.

بۆچونی تۆ