10
جۆراوجۆر 24, ئه‌یلول 2012

کەسایەتییەکانی تەکنەلۆژیا – سێر جۆنەیثان ئیڤ –

سێر جۆنەیثان ئیڤ یان جۆنی ئیڤ کە تەمەنی ٥٤ ساڵ دەبێت، خاوەنی زۆرترین ڕێژەی دیزایینە مێکانییکییە بەناوبانگەکانە لە جیهاندا و ڕێژەکەیان ٥٩٦ دیزایینە بەناوی ئەوەوە تەنها هەتا ساڵی ٢٠١١. لە ساڵی ١٩٩٨ وە تاکو ئێستادا وەکو جێگری بەڕێوەبەری دیزایینەکان لە کۆمپانیای ئەپڵ کاردەکات.

دەستپێکی ژیانی بە لێکۆڵینەوەی ئەندازیاری بەرهەمهێنان و زۆربەی زۆری لە باوکییەوە فێربووە کە یارمەتیداوە لەسەر دروسکردنی وێنەی ئەندازیاری و بەشێوەیەکی تەواو هەتا تەمەنی ١٤ ساڵی لەگەڵی بووە. تا لە ساڵی ١٩٩٢ ئەپڵ وەکو فەرمانبەری دیزایینەری خۆی وەریگرت بەڵام دەوامەکەی بەردەوامنەبوو ، لە دوای ساڵێک دەوامەکەی بوو بە بەردەوامی. نازناوی “سێر” بە ئینگلیزی Sirی سوارچاکی لە بواری دیزایینی میکانیکی بەدەست هێناوە.

لارسۆنی ژیاننامە نوس لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ستیف جۆبزدا سەبارەت بە جۆنەیثان ئیڤ دەڵێت کە تاکە کەس بووە لە دوای منەوە کاریگەرییەکی فراوانی هەبووە لە ئەپڵدا. شایەنی باسە جۆنی تاقیگەیەکی تایبەتی خۆی لەگەڵ ١٥ باشترین دیزاینەران لە ئەپڵ هەیە و تەنانەت کارکەرانی ئەپڵیش بۆیان نییە بچنە ناوییەوە.

یەکەم دیزایینەکانی و سەرەنجڕاکێشترینیان iMac لە ساڵی ١٩٩٨ پاشان iPod پاشان MacBook و MacBook Pro ئینجا iPhone و iPad. لەم میانەیەدا تیمی تایبەت بەم کارە دیزایینی دوایینیان دروست دەکەن و دەینێرنە بەشەکانی تر بۆ فرۆشتن بەڵام بیرمان نەچێت کە دیکۆر و دیزاینی iPhone 3G/S هی ستیف جۆبس خودی خۆی بوونە جگە لەمانە هەموویان هی جۆنەیثان ئیڤن.

لەوانەیە پرسیار بکرێت بۆچی ستیف جۆبز سەرۆکایەتی نەدا بە جۆنەیثان و دای بە تیم کوک… بۆ ئەوەی باش دەزانێت کە ستیف جۆبز جێگرەکەی تیم کوک بوو و لەکاتی نەخۆشیەکەیدا تەواوی کارەکانی کۆمپانیای بەڕێوە دەبرد. ئەمە هەرچەندە تا ئیستا لەماوەی بەڕێوەبەریەتی تیم کووک شتێکی ئەوتۆ نەبیرناوە بەڵام داهاتوو چارەنووسی تیم کووک باشتر دیاری دەکات و ئەمە هەرچەندە کۆمەڵێک پێیان وابوو کە دەبوایە جۆنەیثان ئیڤ ئێستا لە جێگەی تیم کووکی سەرۆکی ئێیستای ئەپڵ بووایە.

سەرچاوە Rasad

بۆچونی تۆ