هەواڵ
12, تەممووز 2018
بە فەرمی کۆمپانیای هواوەی مۆبایلی Huawei nova 3 ڕاگەیاند

کۆمپانیای هواوەی لە مانگی سێیەمی ئەمساڵدا هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی Huawei Nova 3e لە ئێستاشدا و لە بۆنەیەکی فەرمیدا کۆمپانیای ناوبراو هەڵدەستێت بە پیشاندانی مۆبایلی huawei nova 3 لە بەرواری ١٨/٧/٢٠١٨ بەڵام کۆمپانیاکە داواکردنی پێشوەختەی بەردەست کرد لە ڕۆژی ڕابردوودا وە لە بەرواری ١٩/٧/٢٠١٨ کۆتایی پێ دێت ئەمەش هەتاوەکو بتواندرێت لە ڕۆژی دواتردا مۆبایلەکە بەردەست بکرێت بۆ فرۆشتن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا نرخی مۆبایلەکە ئاشکرا نەکراوە هەروەها مۆبایلی هواوەی نۆڤا ٣ هەڵگری پڕۆسێسەری کیرین ٩٧٠ ـە کە هەمان پڕۆسێسەری بەکارهێندراوە لە مۆبایلەکانی مەیت ١٠ و پی ٢٠ پڕۆ.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: بە قەبارەی ٦.٣ ئینچ و بە ڕوونی +Full HD و بە دووری ١٩:٩
- پڕۆسێسەر: کیرین ٩٧٠
- پڕۆسێسەری گرافیک: کۆرتێکس A73 و A53 بە خێرایی ٢.٤ و ١.٨ گێگاهێرتز
- ڕام: ٦ گێگابایت
- بیرگە: ١٢٨ گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا سەرەکیەکەیان بە ڕوونی ١٦ مێگاپێکسڵ و بە کراوەی هاوێنەی ١.٨/f و ئەوی دیکەشیان بە ڕوونی ٢٤ مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: دوو کامێرا سەرەکیەکەیان بە ڕوونی ٢٤ مێگاپێکسڵ و ئەوی دیکەشیان بە ڕوونی ٢ مێگاپێکسڵ
- توانستی باتری: ٣٧٥٠ میللی ئەمپێر لەگەڵ پشتگیریکردنی بۆ تەکنیکی بارگاویکردنەوەی خێرا
- کێش: ١٦٦ گرام
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.١ و بە ڕووکاری EMUI ٨.٢ لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری لە تەکنیکی GPU TURBO لەگەڵ تەکنیکی کیومۆجی کە هاوشێوەی تەکنیکی ئەنیمۆجی کۆمپانیای ئەپڵە


هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.