ئەپڵ
12, تەممووز 2018
ئەپڵ زنجیرەی ماکبووک پرۆی ٢٠١٨ـی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێوە ڕاگەیاندن

ئەمڕۆ ئەپڵ زنجیرەی ماکبووک پڕۆی ٢٠١٨ی بە تاچ باڕی بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە ڕاگەیاندن. تایبەتمەندییەکان زیاتر نێوخۆیین و بریتین لە نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ تا ٦ کۆر، تا ٣٢ گێگابایت ڕامی DDR4، تا ٤ تێرابایت بیرگەی جۆری SSD، ڕوونمای True Tone، چیپی Apple T2، نەوەی سێیەمی تەختەکلیل کە بێدەنگترە لە نەوەی پێش خۆی و چەند تایبەتمەندییەکی تریش.
شایەن ئاماژەیە، ئەم زنجیرەیە جۆری ١٣ ئینجی بە تاچ باڕی Quad-Core بۆ زیادبووە. ئەمە لە کاتێکدا ئەپڵ هیچ گۆڕانکاریەکی لە جۆرە ئاساییەکەی ماکبووک پڕۆی ١٣ ئینجی واتە بەبێ تاچ باڕ نەکردووە و هەر بە dual-core ماوەتەوە.
ئەمانەی خوارەوە تایبەتمەندی ماکبووک پڕۆی ١٥ ئینجی تاچ باڕ:
- ئینتێڵ کۆر ئای ٧ و ئای ٩ تا ٦ کۆر و بەخێرای تا ٢,٩ گێگاهێرتز بە بوونی Turbo Boost تا ٤,٨ گێگاهێرتز.
- تا ٣٢ گێگابایت ڕام جۆری DDR4.
- گرافیک کاردی جۆری Radeon Pro تا ٤ گێگابایت.
- بیرگەی نێوخۆیی تا ٤ تێرابایت جۆری ئێس ئێس دی.
- تەکنەلۆژیای True Tone لە ڕوونماکەیدا.
- چیپی Apple T2
- بوونی تاچ باڕ و تاچ ئای دی
ئەمانەی خوارەوە تایبەتمەندی ماکبووک پڕۆی ١٣ ئینجی تاچ باڕ:
- ئینتێڵ کواد کۆری ئای ٥ و ئای ٧ بەخێرای تا ٢,٩ گێگاهێرتز بە بوونی Turbo Boost تا ٤,٥ گێگاهێرتز و دووجار eDRAM.
- تا ٣٢ گێگابایت ڕام جۆری DDR4.
- گرافیک کاردی جۆری Intel Iris Plus 655 بە بوونی ١٢٨ مێگابایت لە eDRAM.
- بیرگەی نێوخۆیی تا ٢ تێرابایت جۆری ئێس ئێس دی.
- تەکنەلۆژیای True Tone لە ڕوونماکەیدا.
- چیپی Apple T2
- بوونی تاچ باڕ و تاچ ئای دی
جێگەی باسە، ماکبووک پڕۆی ١٣ ئینجی ٢٠١٨ی تاچ باڕ نرخی لە ١٧٩٩ دۆلار دەست پێدەکات و جۆری ١٥ ئینجی ٢٠١٨ی تاچ باڕ لە ٢٣٩٩ دۆلارەوە دەست پێ دەکات. بە گوێرەی ئەپڵ لە ئەمڕۆوە هەر یەک لە ماکبووکە نوێیەکان لەسەر ماڵپەڕی Apple.com بەردەستن بۆ کڕین و لە هەفتەی داهاتووش لە فرۆشگا باوەڕپێکراوەکانی ئەپڵ بەردەست دەبن.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!