ئای ئۆ ئێس
13, تهمموز 2018
لە ئێستادا یاری The Walking Dead بە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بەردەستە بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس

یاری The Walking Dead: Our World لە ئێستادا بەردەستە بۆ داگرتن لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بە تەکنیکی تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد، یاریەکە وەرگیراوی زنجیرە فیلمی بەناوبانگی The Walking Dead ـە و تیایدا لە ڕێگەی کامێراوە وەک یاری پۆکیمۆن گۆو هەڵدەستیت بە لەناوبردنی زۆمبیەکان و یارمەتیدانی مرۆڤە بریندارەکان لە بەرامبەردا هەندێک خەڵاتی وەک چەک و کەسایەتی نوێ و ئامڕازت دەست دەکەوێت.
بەستەری داگرتن بۆ ئای ئۆ ئێس The Walking Dead: Our World
بەستەری داگرتن بۆ ئەندرۆید The Walking Dead: Our World
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.