هەواڵ 13, ته‌مموز 2018

ڕاگەیاندنی جۆرێکی نوێ لە مۆبایلی نۆکیا ٣٣١٠ـی دروستکراو لە ئاڵتون

کۆمپانیای کاڤیاری ڕووسی جۆرێکی تایبەتی نوێیان لە مۆبایلی نۆکیا ٣٣١٠ ئاشکرا کرد. مۆبایلەنوێیەکە تەواو درەوشاوەیە و دروستکراوە لە تیتانیۆمی ڕووپۆشکراو بە زێڕ لە ڕێگای تەکنیکی نیشتنەوەی هەڵمی کە پارێزگاریەکی ئێجگار بەرز دابین دەکات بۆ پاراستنی لە ڕووشان و بەرکەوتن، هەروەها مۆبایلەکە هەڵگری ناوی “دروستکەری ئاشتی” ـیە و لە بەشی پشتەوەشی ڕووخساری هەریەک لە پوتین و تڕامپ نەخشێندراون هەروەها دوگمەی سەرەکی مۆبایلەکەش هەڵگری نەخشی تاجێکی پادشایە، بە دڵنیایشەوە کۆمپانیاکە مۆبایلەکەی بۆ ملیاردێرەکان دروستکردووە چونکە نرخی مۆبایلەکە دەگاتە ٢٦١٠ دۆلار سەبارەت بە ژمارەی بەردەستبوو لەم مۆبایلە کۆمپانیای ناوبراو هیچی لەم بارەیەوە ئاشکرا نەکردوو تەنها دوو جۆری بۆ هەردوو سەرۆک پوتین و تڕامپ بەردەست کردووە.

بۆچونی تۆ