10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 14, ته‌مموز 2018

5 ملیۆن یاریکەری یاری Gran Turismo Sport هەیە

کۆمپانیای پۆلیفۆنی بەهۆی یارییەنوێیەکەی (Gran Turismo Sport) جەنگێکی قورسی هەبووە کاتێک لەگەڵ یارییەکانی هاوشێوەی خۆی وەک Project Cars 2 و Forza Motorsport 7 خرایە بازاڕەوە. هەر لەگەڵ ئەمەدا سەرکەوتنێکی بەهێز بووە چونکە داڕێژەڕی پۆلیفۆنی کازونۆری یاماچی لە تویتێکدا ٥ ملیۆن یاریکەری Gran Turismo Sport ڕاگەیاند.

ئەمەش بۆ کۆمپانیاکە خراپ نییە کاتێک دەزانین یەکەم وەشانی یارییەکە لە مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو بڵاوکرایەوە. وە چەندین نوێکردنەوەی جیاوازی پێگەیشتووە کە تێیدا ئۆتۆمبێلی نوێ و نەخشەی نوێ بۆ زیادکراوە و ئەم مانگەش لە گەورەترین نوێکردنەوەکانی پێدەگات.

یاری Gran Turismo Sport دوایین زنجیرەی یارییەکانی Gran Turismoـە کە یەکەم بەشی لە ساڵی ١٩٩٧ ىڵاوکرایەوە. شێوازی یارییەکە لاساییکەرەوەیە واتا Simulator و بەم پێیەش پاڵەوانیەتی لە خۆ دەگرێت کە تایبەتن بە یەکێتی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێل. ٢ پاڵەوانیەتی لە یارییەکەدا هەیە، کە ئەوانیش پاڵەوانیەتیی جامی نەتەوەکانە واتا FIAی جیهانی کە یارییکەر تێیدا دەتوانێت بە وڵاتی خۆی بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکە بکات، لەگەڵ پاڵەوانیەتیی جامی بەرهەمهێنەرەکان کە ڕێگە بە یاریکەر دەدات بە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای دڵخوازیی خۆی یاری بکات.

 

ئەم یارییە لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتی – FIA
ناسێنراوە و هاوبەشن. زانیاری تەواو بخوێنەوە

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ