هەواڵ 27, ئه‌یلول 2012

گۆگڵ تایبەتمەندی گرتەی پانۆرامای ژێرئاوی بۆ نەخشەکەی زیاد دەکات.

وا پێدەچێت گووگڵ بێەوێت شتێکی زیاتر بکات بۆ ئەوەی بڵێت نەخشەکەی من لە هی ئەپڵ باشترە. کۆمپانیای گووگڵ ڕۆژی چوارشەممە تایبەتمەندییەکی تری نەخشەی ئاشکراکرد کە تێیدا گرتەی پانۆرامای ژێرئاوی بۆ نەخشەکەی زیاد کردووە. ئەم گرتانە لە چەن ناوچەیەکی مەرجانی ئاوی فیلیپین و ئوسترالیا و هاوای لە خۆدەگرن. ئەم گرتانەش بەیارمەتی پڕۆژەی  Catlin Seaview Survey گراون، کە پڕۆژەیەکە تایبەتە بە گرنگی دان بەم ناوچە مەرجانیانە. فەرموون ئەمە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلایەن گۆگڵەوە تایبەتە بەم تایبەتمەندییە:

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=7syWPIZt9B4[/youtube]

سەرچاوە BGR

بۆچونی تۆ