شاومی 19, ته‌مموز 2018

شاومی Mi Max 3 بە ڕوونمایەکی گەورە و پاتریەکی بەهێزەوە ڕاگەیاندرا

شاومی می ماکس ٣ ڕاگەیاندرا، نوێترین و گەورەترین تا ئێستا لە زنجیرەی مۆبایلە گەورەکانی شاومی. ئەمجارە ڕوونماکەی ٦،٩ ئینجە و جۆری ١٨:٩ـی بۆ یەکەمجار لەم زینجیرەیەدا بەکارهێناوە. لێواری سەرەوە و خوارەوە بوونیان هەیە، ئەمە هەرچەندە زۆر بچووک دەردەکەون. ڕوونی ڕوونماکەی 1080pـیە واتە Full HD ـیە.

بۆ بەگەڕخستنی هەموو ئەم ڕوونما گەورەیە، مۆبایلەکە پاتریەکی ٥,٥٠٠ ملی ئەمپێری هەیە کە شاومی توانیویەتی لەم لاشە تەنکەی کە تەنها ٧ ملم دەبێت جێگەی بکاتەوە. کۆمپانیا ئاماژە بەوە دەکات کە می ماکس ٣ دەتوانرێت بە ١ کاتژمێر تا ٧١% پڕبکرێتەوە. تایبەتمەندییەکانی تری بۆ نمونە، ١٢ مێگاپیکسڵ بە دانەیەکی ٥ مێگاپیکسڵیەوە لەسەر پشتی مۆبایلەکە جێگیرکراوە؛ واتە کامێراکەی دوانەییە و کامێرای پێشەوەیشی ٨ مێگاپیکسڵە. پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٣٦ لەناودا جێگیرکراوە و ڕامی تا ٦ گێگابایت و بیرگەی ناوخۆیی تا ١٢٨ بەردەستە.

می ماکس ٣ بە نرخێک کە نزیکە لە ٢٥٠ دۆلار دەست پێدەکات بۆ مۆدێلی ڕام ٤ و بیرگەی ناوخۆیی ٦٤ گێگابایتی. بە ڕەنگەکانی شین و ڕەش و زێری بەردەست دەبێت. لە سبەیەوە لە چین دەست بە فرۆشتنی دەکرێت. دەربارەی بەردەست بوونی لە وڵاتانی تری وەکو هیندستان و هەر شوێنێکی تر هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە، ئەمە لە کاتێکدا شاومی لە ئامادەکاریدایە کە نەوەی نوێی Mi A2 کە پشت بەستووە بە Android One لە هەفتەی داهاتوو لە ئیسپانیا بۆ بازاڕی جیهانی نمایشدەکات.

سەرچاوە :
تاگەکان mi MiMax3 Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ