ئای ئۆ ئێس
27, ئه‌یلول 2012
ئه‌مریكییه‌ك ئای فۆنێكی 5 دهسووتێنێتو دواتر به سێ هه‌زار دۆلار دهیفرۆشێت

له‌كاتێكدا زۆرێك له‌هه‌وادارانی مۆبایلی ئای فۆنی پێنج خوزیارن بهدهستیبهێن، ئه‌مریكییه‌ك پاش به‌ده‌ستهێنانی به‌شێوه‌یه‌ك سه‌یر دهیسووتێنێتو دواتر ده‌یفرۆشێته‌وه به سێ هه‌زوار دۆلار، كه چه‌ند قاتی نرخه‌كه‌ی خۆیه‌تی.ئه‌و هاوڵاتییه‌ك ئه‌مریكیه دانیشتووی ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه، پاش ده‌ستكه‌وتنی ئامێرێكی ئای فۆن 5 به به‌رچاوی كامێراكانه‌وه له‌ناو مایكرۆوه‌یڤدا ده‌یسوتێنێت تا ده‌بێت به پارچه‌یه‌ك خه‌ڵووز.پاشان ئامێره سووتاوه‌كه ده‌خاته‌وه ناو پاكهتهكهیو له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕێكی ئه‌لیكترۆنیه‌وه بڵاویده‌كاته‌وه به مه‌به‌ستی فرۆشتنی.ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه كه پاش ئه‌م روداوه نرخه‌كه‌ی به‌رزبۆوه بۆ چه‌ند قاتێك زیاتر له نرخی خۆی، به جۆرێك فرۆشتی به سێ هه‌زار دۆلار.
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=91iHG3Jpbak[/youtube]
سەرچاوە: سایتی ئین ئارتی