10
جۆراوجۆر 20, ته‌مموز 2018

سۆنی وەشانی PS4 Pro Amazing Red بۆ یاری SpiderMan بڵاودەکاتەوە

کۆمپانیای سۆنی بە بڵاوکردنەوەی وەشانەجیاوازەکانی پلەیستەیشن ٤ ناسراوە. ئەم بڵاوکراوانەش دوای نمایشکردنی یارییەبەناوبانگەکانی خۆیەتی. لە ڕابردووشدا پلەیستەیشن ٤ی وەشانی Gran Turismo Sport و چەندانی ترمان بینی. بۆ ئەمجارەش سۆنی لە پلانیدایە پلەیستەیشن ٤ جۆری پرۆی Spider-Man بڵاوبکاتەوە و ئەمەش بەهۆی نمایشکردنی یارییەکە لە کۆنگرەی E3ی ئەمساڵی تایبەت بە یارییەکان.

پلەیستەیشنی Amazing Red بە تەواوی ئارەزووی یاریکەر و ئارەزوومەندانی یاری Spider-Manـە. ڕەنگی سوورە و سۆنی ناوی ناوە سووری سەرنجڕاکێش. لۆگۆیەکی گەورە لەسەر ڕووەکەی هەیە، یاریکەرانی پلەیستەیشن ٤ـیش ئەمەیان دەوێت. لەگەڵ پلەیستەیشنەکەدا کۆپییەک لە یارییەکەی لەگەڵدایە. لەگەڵ چەند کۆدێک بۆ بەشەزیادکراوەکانی یارییەکە.

دەسکێکی لەگەڵدایە کە بە تەواوی ڕەنگەکەی لەگەڵ پلەیستەیشنەکەدا تێکەڵە. ئەوەشی جوانییەکی تری بە دەسکەکان بەخشیوە دووگمەسپییەکانن. لە سەرەتاکانی مانگی ٩ی ئەمساڵ بەردەست دەبێت.

ئێستا دەتوانیت کڕینی پێشوەختە بۆ PS4 Pro Amazing Red بە نرخی ٣٩٩ دۆلار بکەیت. کرتە بکە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/FvxTpUCkO5s” width=”500″ height=”300″]
بۆچونی تۆ