رەقەکاڵا 26, ته‌مموز 2018

کۆمەڵێک زانیاری دەربارەی Ryzen Threadripper 2990X

٢٠١٧ ساڵێکی پڕشنگدار بوو بۆ بەرهەمەکانی ڕایزن، بەمەش ڕایزن توانی ببێتە باشترین بەرهەمی ساڵی ٢٠١٧. بەپێی پێشبینیەکان، پێدەچێت ئەمساڵیش هەمان خەڵات بۆ خۆی مسۆگەر بکات. شایەنی باسە، لە ئێستادا زنجیرەی دووەمی (Ryzen Threadripper) بە بەهێزترین چارەسەرکەر (پڕۆسێسەر)ی ناوەندی کۆمپانیای AMD دادەنرێت بۆ کۆمپیوتەری ڕوومێز (دێسکتۆپ) کە خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیە لە جیهاندا. پاش ڕاگەیاندنی نەوەی دووەمی زنجیرەی Threadripperـی ئاست بەرز، کۆمپانیای ناوبراو، زانیاری زۆری لەسەر بڵاونەکراوەتەوە جگە لە ژمارەی ناوکەکان لەگەڵ ئاشکراکردنی ناوی پێکهاتەکەی کە لەسەر تەکنەلۆژیای ١٢ نانۆمەتر بنیاتنراوە.

[su_youtube url=”https://youtube.com/watch?v=AF_fRowqscM” width=”500″ height=”300″]

لە ئێستادا تەنها زانیاری لەسەر دوو جۆر هەیە ئەوانیش (2970X و 2990X) کە لە خوارەوە زانیاریەکانیان باسکراوە.

دەربارەی 2970X

بەگشتی تەنها زانیاری لەسەر ناوکەکانی بەردەستە کە پێدەچێت ٢٤ ناوک بێت بە تەکنەلۆژیای SMTـی هاوشێوەی HyperThreadingـی کۆمپانیای ئینتێڵ.

دەربارەی 2990X

زانیارییەکان دڵخۆشکەرن بەتایبەت بۆ گەیمەران. ئەم چارەسەرکەرە خاوەنی ٣٢ ناوکە بە تەکنەلۆژیای SMT، وە هەروەها لەرەلەری ئاسایی بریتیە لە ٣.٤ گێگاهێرتز بەڵام لەرەلەری تۆربۆ دەگاتە ٤ گێگاهێرتز تەنها بۆ چوار ناوکی سەرەتا، بۆ تاک ناوکیش دەگاتە ٤.٢ گێگاهێرتز بە تەکنەلۆژیای XFR2ـی تایبەت بە کۆمپانیای AMD.

هەروەها هەندێک زانیاری دزە پێکراوە دەربارەی زیادکردنی لەرەلەر بە شێوەی (Overclock) لەسەر هەموو ناوکەکان. بەشێوەیەکی تر توانراوە پشت بە ساردکەرەوەی شلی Corsair H150i ببەسترێت بۆ جێگیرکردنی ٤.١٢ گێگاهێرتز لەسەر هەر ٣٢ ناوکەکان بە بێ بوونی هیچ کێشەیەک، بەمەش ئەنجامی هەڵسەنگێنەری Cinebench R15 کۆی خاڵەکانی ئاشکراکراوە و گەیشتۆتە ٦٣٣٩.

لە لایەکی ترەوە هەندێک سەرچاوەی نافەرمی ئاماژەیان بە نرخی Threadripper 2990X کردووە کە نرخی بە نزیکی ١٥٠٠ یۆریۆ دەبێت.

ئەم چارەسەرکەرە ناوازەیە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بەردەست دەبێت بۆ کڕین، وە پشتگیری لە زنجیرەی ٣٠٠ـی سەکۆی TR4 دەکات. بەمەش بەکارهێنەرانی پێشووی Threadripper پێویستیان بە کڕینی بۆردی دایک Motherboardـی نوێ نییە و دەتوانن تەنها لە رێگەی نوێکردنەوەی بایۆس سوودی لێ وەربگرن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ