بەرنامە سازی 28, ئه‌یلول 2012

دەروازەیەك بەڕووی زمانی پرۆگرامسازی ++C | وانەی چوارەم |

لەزنجیرە وانەكانی رابردوودا ئاشنایەتیمان لەگەڵ بنەماكانی پرۆگرامسازی زمانی C++ پەیداكرد، وە چۆنیەتی نوسینی پرۆگرام تێیداو، وە بەشە گرنگەكانیمان روون كردەوە، پێم خۆشە لەم وانەیەدا چەند كۆماندێك و فرمانێكی  زۆر گرنگ لە زمانی پرۆگرامسازی ناوبراو بۆ ئێوەی خۆشەویست روون بكەمەوە،

كە دەتوانم بڵیم ئەم كۆماندانە لە هەموو زمانەكانی پرۆگرامسازی بەكاردەهێنرێن. بەبوونی  جیاوازیەكی كەم لەنێوانیاندا،ئەم چەند كۆماندانە پێان دەڵین (conditional statement) ،لە بەرنامەكانی پێشوتردا بەشێوەكی ئاسایی بەشەكانی پرۆگرام بەشێوەی یەك لەدوای یەك  جێ بەجێ‌ دەكران، بەڵام گەلێك جار ناتوانین بڕیار لەسەر هەندێك شت بدەین ،واتە زۆر جار  رستەیەك ( دێریك لە پرۆگرام)  پێوست دەكات  جێ بەجێ‌ بكرێت وە هەندَیك جاریش پێوست دەكات جێ‌ بە جێ‌ نەكرێت ، بۆنمونە تۆ پرۆگرامێك دەنوسی كە داوا لە یوسەر  دەكەیت كە تەمەنی خۆی داخڵ بكات ئەگەر هاتوو تەمەنی زیاتر بوو لە 20 ساڵ ئەوا جۆریك لە زانیاری لەسەر وەردەگری وە ئەگەر كەمتر بوو ئەوا زانیاری بە جۆرێكی تر لەسەر ئەو یوسەرە وەردەگرێت، بۆ ئەمەش چەند فرمان و كۆماندێكی تاییبەتمان هەیە لە زمانی  C++ دا  كە ئەم كارە ئەنجام دەدەن ، ئەوانیش بریتین لە (if ,if and else ,switch, while ) لەگەل كرداری دەربرینی مەرجدار كە ئەویش بریتیە لە (?:).
سەرەتا باسی ڕستەی مەرجی (if) دەكەین كە بریتیە لە سادەتریین رێگای بریاردان،كاتێك كە زیاتر لە هەڵبژاردنێكمان یاخود ئەگەرێكمان هەبێت، ئەوا دەبێت سەرەتا (if) بنوسین وە ئینجا لە نێوان كەوانەكە( مەرجەكە یا دەربرینەكە) بنوسین وە پاشان ڕستەیەك یان زیاتر لەدوای مەرجەكە(if) دەنوسین كە ئەم رستانە پێ‌ دەڵێن رستەی جەستەی if،وە شێوەی گشتی ڕستەی مەرجی(if) واتە (syntax) ەكەی بەم شێوەی خوارەوە  دەبێت:

if (expression or condition )
Program statement ;

بۆنمونە كاتێك دەمانەوێت هەڵسەنگاندن بۆ نمرەی قوتابی بكەین، وای دادەنێن كە  گۆراوی x یەكسان بێت بە نمرەی قوتابی ئەگەر هاتوو نرخی x گەورەتر و یەكسان بێت بە 50 ئەو دەرچووە، بەڵام ئەگەر كەمتر بوو لە 50 ئەوا هەڵسەنگاندنی ئەو قوتابیە دەبێت بە كەوتوو، با ئەم نموونە بكەین بە پرۆگرام بۆ زیاتر روونكردنەوە:

سەرتا گۆراوێكمان بە ناوی (degree) راگەیاندووە پاشان داوامان لە بەكارهێنەر كردووە كە نمرەكەی خۆی داخڵ بكات پاشان بەهۆی  ڕستەی مەرجی دەتوانین  check  بۆ  نمرەكەی بكەین، ئەگەر هاتوو  گەورەتر و یەكسان بێت بە 50 مەرجی یەكەم جێ‌ بەجی دەبێت ئەوا رستەی دوای مەرجەكە جی بە جێ‌ دەبێت كە ئەویش نیشاندانی (“Passed”) وەك ئاماژەیەك بۆ دەرچوون بەڵام ئەگەر هاتوو نمرەكەی بچوكتر بوو لە 50 ئەوا مەرجی دووەم جێ‌ بە جێ‌ دەبێت كە (“Faild “) نیشان دەدات كە ئاماژەیە بۆ كەوتن.
لە باری داخڵ كردن بە پێ مەرجی یەكەم  دەرئەنجامی پرۆگرامەكەمان بەم شێوە دەبێت سەیر بكە:

بەلام لە باری داخڵ كردن بە پێ‌ مەرجی دووەم دەرئەنجامی پرۆگرامەكەمان بەم شێوە  دەبێت:

شایانی باسە كە دەكرێت  و دەشێت زیاتر لە مەرجێك لەناو یەك if  هەبێت، وە ئامرازی and  (&&)  یا ئامرازی  or  (||) بەكاردەهێنین  بۆ بەستنەوەی مەرجەكان بەیەكەوە ، وە دەتوانین زیاتر لە ڕستەیەكمان هەبێت لەدوای if  واتە جەستەی if  دەشێت هەرچەندێك  رستە لەخۆبگرێت  بەڵام ئەو كاتە پێوستە كەوانەیەك بكەینەوە لەدوای if ەكە وە رستەكانی تێدا بنوسین وە پاشان كەوانەكە دابخەین  بەم شێوەیە :

if (condition 1, condition 2 ,condition 3 …… condition n) {
Statement 1  
Statement 1
Statement 1
……
Statement n
}

ئەم جۆرە دەربرینانە زۆر گرنگن، وە دەتوانین بڵێین زۆربەی پرۆگرامەكان رستەی مەرجی تێدا بەكاردەهێنرێت  بەڵام بەشێوەی تێكەلاو و ئالۆز، بۆیە  پێوستە زیاتر گرنگی بدەین بە ڕستە مەرجیەكان، سەیری ئەم  نمونە بكە :

 #include<conio.h>
#include<iostream.h>
main() {
int degree;
cout<<"Pleas Enter Your Degree:";
cin>>degree;
if (degree>=50 && degree<60)
{
cout<<"Passed"<<endl;
cout<<"Yor evaluation is Fair" ; }
if (degree>=60 && degree<70)
{
cout<<"Passed"<<endl;
cout<<"Yor evaluation is Medium " ; }

if(degree<50)
cout<<"Faild";
getch();
}

 لەم نموویەدا دەبینین كە ژمارەی رستەی مەرجیەكان زۆرن ،هەروها ژمارەی مەرجەكان زیاترن لە یەك، لە پرۆگرامەكەی سەرەوەدا ئێمە تاقی كردنەوە بۆ نمرەكە دەكەین، وە دوو مەرجی بۆ دادەنێن ئەگەر هاتوو نمرەیی قوتابیەكە لەنێوان (50-60) بێت واتە گەورەترو یەكسان بێت لە 50 وە بچوكترو یەكسان بێت هەڵسەنگاندنەكەی  دەرچوو دەبێت وە جۆری هەلسەنگاندنەكە (Fair) واتە (پەسەند) دەبێت  وە ئەگەر نمرەكەی لەنێوان (60-70) بێت ئەمەش بە هەمان شێوە دەرچووە، بەڵام هەڵسەنگاندنەكەی لە جۆری (Medium) واتە (ناوەند) دەبێت ، سەیری دەرئەنجامی پرۆگرامەكە بكە:

بۆ ئەوەی ئێوەی  فیرخوازیش زیاتر گرنگی بدەن بە رستە مەرجیەكان . وەك  ئەركێك بۆ ئێوە پێشنیاردەكەم كە هەڵسن بە تەواو كردنەی پرۆگرامەكە بۆ جۆرەكانی تری هەڵسەنگاندن بۆ نمرەكان ئەگەر هاتوو لە نێوان (70-80) بێت ئەوا هەڵسەنگاندنەكەی دەبێت بە (Good)،  وە ئەگەر لەنێوان (80-90) بێت دەبێت بە (Very Good ) ،وە (Excellent) یش بۆ نمرەكە كاتێك لە نێوان (90-100) دەبێت. لە وانەكانی تر باسی جۆرەكانی تری رستە مەرجیەكان دەكەین بەردەوام دەبین، لەگەلمَان بن….

تاگەکان سی پلس پلس
بۆچوونەکان
  • شەلال گەردی

    زۆر جوانە دەستەکانت خۆش من سودەکی زۆرم لێی دیت

بۆچونی تۆ