رەقەکاڵا 26, ته‌مموز 2018

زانیاری لەسەر هەستەوەری نوێی سۆنی IMX586 بۆ مۆبایلەکان بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ

 

بەشی مۆبایلەزیرەکەکانی سۆنی لەسەر پێشکەشکردنی پارچەی پێشکەوتوو بەردەوامن، بەڵام کۆمپانیاکە لە گرتنی بازاڕی هەستەوەری وێنە بۆ کامێراکان دەمێنێتەوە. سۆنی گەورەترین بازرگانی هەستەوەرەکانی کامێرایە، ئەو هەستەوەرەکانی کامێرای مۆبایلیش پێشکەش دەکات و خاوەن چەندین هەستەوەری لەم شێوەیەیە. بازرگانی هەستەوەر بۆ سۆنی زۆرتر لە زۆر داهات بۆ کۆمپانیاکە کۆدەکەنەوە، لەو کاتەی کە لە لایەن کۆمپانیاکانی ترەوە دەکڕدرێن. ئێستاش کۆمپانیاکە بۆ کامێرای مۆبایلەکان هەستەوەری IMX586 ڕاگەیاندووە کە پشتگیری بەرزترین ڕێژەی مێگاپێکسڵ دەکات لە جیهاندا ئەویش ٤٨ مێگاپێکسڵە.

ڕوونی وێنە و ڤیدیۆکان زۆر بەرزتر دەبنەوە، چونکە بە ٤٨ مێگاپێکسڵ تۆمار دەکرێن کە یەکسانە بە ڕوونی ٨٠٠٠*٦٠٠٠، کە سۆنی دەڵێت لە مێژوودا بەرزترین ڕوون کامێرای مۆبایلەکان دەبێت.

ڕوونی وێنەکان بە زۆربوونی مێگاپێکسڵەکان گرنگی نییە، بەڵام ئەم هەستەوەرە بە هۆی بچووکی پیکسڵەکانیەوە یەکەم ڕیز بۆ تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆکان لە ڕووناکی کەمدا دەگرێت. پیکسڵەکانی micron ٠,٨ لەم هەستەوەرە بەکارهاتووە، کە بچووکترین پیکسڵەکانە لە بازاڕەکاندا. سۆنی ئاشکرای کردووە؛ بەهۆی سوودوەرگرتن لە چوارەڕیزبەندی Bayer بۆ کاریگەری ڕەنگەکان (فلتەرەکان)، هەر پیکسڵیک دەتوانێت هەر سیگناڵێک لە ٤ پیکسڵەوە بەکاربێنێت، ئەمەش کاریگەری زۆری بەسەر ڕێکخستنی ئاستی ڕووناکی هەیە.

مۆبایلەکانی نۆکیا 808 PureView و هواوەی P20 پرۆ هەردووکیان خاوەن ٤٠ مێگاپێکسڵی کامێران یان زۆرتر، بەڵام هەستەوەری IMX586 چارەسەری ڕاستەقینەیە. سۆنی قەبارەی هەستەوەرەکەی بۆ ٨ میللیمەتر کەمکردووەتەوە، ئەمەش مانای وایە کامێرایەکی گەورەی ناوێت بۆ ئەوەی مۆبایلێک خاوەنی ئەم هەستەوەرە بێت.

هەروەها تیشکخستنە سەر تەنەکان بەم هەستەوەرە بە هۆی ٤٨ میگاپێکسڵی تەواو دەبێت، لەوانەیە بۆ تیشککردن جیاوازییەکی گەورەی لەگەڵ کامێرای مۆبایلەکانی پیشووتر نەبێت بەڵام بە ڕێژەیەکی باش لە هێنانەپێشەوەی تەنەکان باشترینە. واتا .(Zoom)

پێشبینی دەکرێت لە کامێرای مۆبایلەکانی داهاتووی سۆنیدا هەستەوەری IMX586 هەبێت. وە سۆنی پلانی وایە نموونەی هەستەوەرەکان لە مانگی ١٢ـدا نمایش بکات. نرخی هەر دانەیەکیش بۆ مۆبایلی کۆمپانیاکانی دیکە ٢٧ دۆلار دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ